بە گوێرەی رووپێوییەک، 39%ـى خەرجیى خێزانەکان لە عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ خۆراکە، 34%ـى خێزانەکان ئامێرى فێنککەرەوە و %24یان جلشۆریان نییە.
ئەو ئەنجامانە رۆژی چوارشەممە 26ـى شوباتى 2025، لەلایەن وەزارەتى پلاندانانى عێراقەوە بڵاوکرانەوە. بەگوێرەى رووپێویی کۆمەڵایەتى و ئابووریى خێزانەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان، 39%ـى خەرجیى خێزانەکان بۆ خۆراکە، بەشەخۆارکى مانگانە 45%ـى پێویستى خێزانەکان پڕدەکاتەوە.
هەر لە ئەنجامی رووپێوییەکەدا دەرکەوتووە 10%ـى دەوڵەمەندترین خێزانەکان 26%ـى تێکڕاى خۆراکیان لەڕێگەى بەشەخۆراکى مانگانەوە وەردەگرن، 10%ـى هەژارترین خێزانەکان 65%ـى تێکڕاى خۆراکیان لەڕێگەى بەشەخۆارکى مانگانەوە دەستبەر دەکەن.
لە ساڵى 2023دا 66%ـى هاووڵاتییان ئامێرى فێنککەرەوەیان هەبووە، لەکاتێکدا ساڵى 2012دا 41%ـى هاووڵاتییان ئەو ئامێرەیان هەبووە.
هەروەها 76%ـى خێزانەکان جلشۆریان هەیە، لە کاتێکدا ساڵى 2012دا 69%یان ئەو ئامێرەیان هەبووە، 72%ـى خێزانەکان بەفرگریان هەیە، لەکاتێکدا 2012 رێژەى ئەو خێزانانەى کە ئەو ئامێرەیان هەبووە، 49% بووە.
%50ـى خێزانەکان ئۆتۆمبێل یان ماتۆڕسکیلیان هەیە، لە کاتێکدا 13 ساڵ لەمەوبەر 40%یان ئەو ئامرازانەى گواستنەوەیان هەبووە.
%85ـى خانووەکانى عێراق خزمەتگوزاریى ئاوى ماڵانیان پێگەیشتووە، 83%ـى خێزانەکان ئاوەڕۆیان هەیە، 93%ـى خێزانەکان لەو یەکە نیشتەجێیانە دەژین، کە دیوارەکانى بە بلۆک دروست کراون، لەکاتێکدا 70%ـى بنمیچى خانووەکانیان کۆنکرێتە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق