ئەمریکا سزای شەش دامەزراوە دەدات کە لە چینن و کەلوپەلی مووشەک و درۆنی ئێرانییان کڕیوە.
رۆژی چوارشەممە 26-02-2025 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکە سزای بەسەر شەش دامەزراوە سەپاندووە کە لە کۆماری چینن، ئەو دامەزراوانە لە کڕینی چەند شتومەکێک تێوەگلاون، "کە پەیوەندییان بە پرۆگرامی مووشەک و درۆنەکانی ئێرانەوە هەیە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "هەنگاوەکەی ئەمڕۆ بەشێکە لە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشاری سەرۆک ترەمپ بۆ سەر رژێمی ئێران، کە ئامانجەکەی بریتییە لە پەکخستنی هەوڵەکانی دامەزراوەی پیشتەزان کاڤۆش گۆستار بۆشرا (PKGB)ـی ئێرانی، بۆ دووبارە دروستکردنەوەی تۆڕی دەستخستنی پارچەی گرنگ."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها گوتی، ئەمریکا هەموو رێگەیەک بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی گەشەی مووشەک و درۆنی ئێرانی پەکبخات، "کە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ناوچەکانی دیکەش ناسەقامگیر دەکات."
لە بڕیارێکی هاوشێوە، رۆژی دووشەممە 24-02-2025 تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا 16 دامەزراوە و کەشتی دەستنیشانکردووە کە کار بۆ پیشەسازیی نەوت و پیترۆکیمیایی ئێران دەکەن.
بەرپرسان گوتیان، ئەم رێوشوێنە بۆ رێگەگرتنی ئێرانە لەوەی قازانج لە هەناردەی نەوت بکات. ئەمریکا دەڵێت: "هەناردەی نەوتی ئێران بۆ پارەدارکردنی تیرۆر و چالاکیی ناسەقامگیرکارە."
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ئێران تۆڕی کەشتی و گواستنەوەی نهێنی بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی نەوت بە کڕیارەکانی کیشوەری ئاسیا بفرۆشێت، بەمجۆرە ئێران توانیویەتی ملیۆنان بەرمیل نەوت بە بەهای سەدان ملیۆن دۆلار بفرۆشێتە ئەمریکا."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق