ئەو نەوتەی لە عەربەت رێگری لێ کرا بەشێکی نەوتی کۆمپانیای کاری سەر بە نێچیرڤان بارزانی بوو

ليست هناك تعليقات

 

پرسی فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ یەکێكە لە پرسە ئاڵۆزە پڕ نهێنیەکانی هەرێمی کوردستان کە بەرپرسانی باڵا لە پشتیەوەن، چەند ڕۆژی ڕابردوو چالاکی ڕێگریکردن لە تەنکەرە نەوتەکان لە ڕێگەی عەربەت کە لە لایەن ژمارەیەك لە مامۆستای ناڕازی و چالاکوانانەوە ئەنجام دراو دواتر لە رێگەی هێزەوە کۆتایی پێ هێنرا، بەشێك لەو ئاڵۆزیانەی ڕوون کردەوە و هەندێك نەزانراوی ئاشکرا کرد کە لە ڕاپۆرتە وردەکانی داهاتوودا دەیانخەینە ڕوو

کۆمپانیای کاری سەر بە نێچیرڤان بارزانی کە بە گەورەترین کۆمپانیای نەوت لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت خاوەنی بەشێك لەو نەوتە بوو کە لە عەربەت دوو ڕۆژ بوو ڕێگەی لێ گیرا بوو، نەوتی کار گروپ لە رێگەی ڕێککەوتنێکی نێوان کۆمپانیاکە و ئیدارەی گشتیەوە لە رێگەی سلێمانیەوە دەچێتە ئێران، ئەمە یەکێکە لە رێگاکانی فرۆشتنی نەوت بە قاچاخ.

کار گروپ کە کاری سەرەکی فرۆشتن و پاڵاوتنی نەوتە و خاوەنی چەندن پاڵاوگەیە و ماوەی سێ ساڵە زیاتر لە ناوچەی سەوز دەستی واڵا  بوە بۆ کاردن ئەویش بە هۆی ئەو پەیوەندیە باش و ئاساییەوەیە کە لە نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی یەکێتیەوە هەیە.

 لە دوو ڕۆژی ڕێگری لە تەنکەرە نەوتەکاندا دەرکەوت بەشیك لەو نەوتە ڕەشەی ڕێگری لێ کراوە خاوەنداریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کار گروپ و بار هەڵگرەکان نەوتی ڕەشی ئەو کۆمپانیایەیان هەڵگرتوە بەمەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی لە سلێمانیەوە بۆ ئێران و لەوێش بۆ بەندەرە ئاویەکان، ئەویش بە رێککەوتن لە پێدانی پشك بە یەکێتی وەك دەسەڵاتداری ڕێڕەوی فرۆشتنی نەوت بە ئێران.

کۆمپانیای کار کە بە گەورەترین کۆمپانیایی نەوتی سەر بە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دادەنرێت و جگە لە فرۆشتنی نەوت لە رێگەی تانکەرەوە چەندین رێگەیتر بەکاردەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوتی بە قاچاخ دەرهێنراوی هەرێم و ساغ کردنەوەی لە بازاڕی ڕەشی نەوتدا،  ئەم کۆمپانیایە لە گەڵ چەندین بەرپرسی عێراقی رێککەوتنی هەیە بۆ ساغکردنەوە و فرۆشتنی نەوتی هەرێم لە بازاڕی ڕەشدا کە تەواوی نرخی فرۆشتنەکە زۆر لە خوار نرخی ڕۆژانەی بازاڕەوەیە

لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆییەکانی داهاتوودا وردەکاری تایبەت چۆنیەتی فرۆشتنی نەوت لە لایەن کۆمپانیای کار و چەند کۆمپانیایەکیتری نەوتەوە بە هەردوو رێگای ئاو و وشکانی دەخەینە ڕوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif