ئەمریکا هۆشداریی جەنگی ناتۆ و رووسیا دەدات

ليست هناك تعليقات


لە سێ هەفتەی رابردوودا سەربازانی سوپای ئۆکراینا لە یەکێک لە بەرەکانی جەنگ لەگەڵ رووسیا لەنزیک شاری باخمووت لە رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنێتسکی ئۆکراینا رووبەڕووی هێرشی چڕی سوپای ئەو وڵاتە بوونەتەوە. بە گوتەی بەرپرسانی سوپای ئۆکراینا، سوپاکەیان رووبەڕووی کەمیی چەک و سەرباز بووەتەوە.

دیمیترۆ، فەرماندە لە سوپای ئۆکراینا رایگەیاند، "دەتوانیت بە ئاسانی هەست بەوە بکەیت کە جەنگەکە سەختە. تۆ یەک گولـلە دەتەقێنیت، ئەوان 50 گولـلە. ئەوان لەڕووی چەک و تەقەمەنییەوە لە ئێمە باشترن، ئەوە شتێکە نکۆڵیی لێناکرێت. هەروەها لەڕووی سەربازییشەوە سەربازیان لە ئێمە زیاترە."

سوپای رووسیا دەیەوێت دەرفەتی کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی رۆژئاوا بۆ ئۆکراینا بقۆزێتەوە بۆئەوەی لە هەردوو بەری رۆژهەڵات و باشووری رۆژهەڵاتی ئۆکرایناوە پێشڕەوی بکات.

رۆژی 17ی مانگی رابردوو، سوپای ئۆکراینا کۆنترۆڵکردنی شاری ئەڤدیڤکای لە نێوەڕاستی هەرێمی دۆنێتسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکراینا راگەیاند.

ئێستاش هێرشەکانی سوپای رووسیا بە ئاراستەی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەکانی تۆنەکە، ئۆرلیڤکا، سێمێنڤیکا، بێردیچی و کراسنۆهۆریڤکان لە هەرێمی دۆنێتسک.

ئەمریکاش هۆشداری لە ئەگەری سەرکەوتنی رووسیا لەم جەنگەدا دەدات.

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، "ئەگەر ئۆکراینا بکەوێت، ئەوا پووتین لەوێ ناوەستێت و بەردەوام دەبێت لەوەی زیاتر بەرەو پێش بڕوات، هێرش بکات و دەست بەسەر سەروەریی وڵاتانی دیکە و دراوسێکانیدا بگرێت. ئەگەر ئێوە یەکێک بن لە وڵاتانی بەڵکان، ئەوا نیگەرانی ئەوە دەبن کە ببن بە ئۆکراینای داهاتوو. ئەگەر ئۆکراینا بکەوێت، پێم وایە ناتۆ لەگەڵ رووسیا دەکەوێتە جەنگەوە."

لە دەستپێکی جەنگەکەوە ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بایی زیاتر لە 240 ملیار دۆلار هاوکاریی ئۆکراینایان کردووە و ئەوەش هۆکاری بەردەوامیی ئۆکراینا بووە لە بەرامبەر سوپا زەبەلاحەکەی رووسیا.

بەرپرسە سەربازییەکانی ئۆکراینا دەڵێن، پێویستییان بە 450 هەزار سەربازی دیکەش هەیە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوامی بە جەنگەکە بدەن

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif