لە ئەڵمانیا لەمەودوا دەتوانیت بە زمانی کوردی مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنیت

ليست هناك تعليقات



ئەوانەی لە ئەڵمانیان و هێشتا مۆڵەتی شۆفێرییان نییە، لەمەودوا دەتوانن بە زمانی کوردی مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنن، کە لەدوای مافی مانەوە، مۆڵەتی شۆفێری گرنگترین شتە کە لە دیاسپۆرا کۆچبەر هەیبێت و پێویستی بێت.

ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە ئەڵمانیا دەژین، لە ئەم ساڵەوە پێویست ناکات بۆ تاقیکردنەوەی تیۆری، زمانی ئەڵمانی بزانن، کوردییەکی باش بزانن بەسە.

ئەوەی لە ئەڵمانیا بژی و مافی مانەوە وەربگرێت، بیر لە دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێرییش دەکاتەوە. بەڵگەنامەیەک کە هێندەی مافی مانەوە گرنگە بۆ دۆزینەوەی کار و هەبوونی ژیانێکی باش. هێندە پێویستە کە دەوڵەتی ئەڵمانیا رێگەی داوە جگە لە زمانی ئەڵمانی بە 12 زمانی دیکەش تاقیکردنەوە بۆ بەدەستهێنانی بکرێت.

تاوەکو ئێستا زمانی کوردی لەنێو ئەو زمانانەدا نەبوو، کۆچبەری کورد ناچار بوو یان بە ئەڵمانی یانیش بە ئینگلیزی و عەرەبی و تورکی تاقیکردنەوە بکات. ئەم ساڵ ئەوە گۆڕدراوە، حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری داوە زمانی کوردی و ئۆکراینیش بچنە سەر 12 زمانەکەی دیکە.

لە ئەڵمانیا نزیکەی 22 ملیۆن کەس مۆڵەتی شۆفێرییان هەیە؛ تەنیا ساڵی رابردوو 982 هەزار کەس مۆڵەتیان وەرگرتووە. لە سەرتاسەری ئەڵمانیاش زۆرتر لە 10 هەزار قوتابخانەی فێربوونی شۆفێری هەن.

لەمەودوا کورد لە ئەڵمانیا بە زمانی دایکیان دەتوانن تاقیکردنەوە بکەن و مۆڵەتی شۆفێری وەربگرن. پرۆسەیەکی دوور و درێژ بوو و زۆر کەس هەوڵیان بۆ دا. پارتی دیموکراتە ئازادەکان (ئێف دێ پێی)، کە ئێستا لە حکومەتدایە، پشتیوانیی ئەو هەنگاوەی دەکرد.

جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا (کوردیشە گمەیندە)ش، هەوڵی زۆری دا، بەڵام شانازیی گەورە بۆ تۆبیاس هووخ، لێکۆڵەر و رۆژنامەڤانە دەگەڕێتەوە کە خاوەنی دەستپێشخەرییەکەیە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif