74 پەرلەمانتارى عێراق داواى هەموارێک دەکەن بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک

ليست هناك تعليقات


74 پەرلەمانتارى عێراق داواکارییەک پێشکێش بە موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى کاتیی پەرلەمان دەکەن بۆ هەموارکردنى بڕگەیەکى پەیڕەى ناوخۆى پەرلەمان. یەکێک لەو ئەندامانەى پەرلەمان کە واژۆى لەسەر ئەو داواکارییە کردووە دەڵێت، "هەموارەکە بۆ ئەوەیە سەرۆکى پەرلەمان هەڵبژێردرێت."

بە گوێرەى داواکارییەکى فەرمى کە لە 27ـى ئادارى 2024، بە واژۆى 74 پەرلەمانتارى عێراق ئاراستەى موحسین مەندەلاوى، سەرۆکى کاتیی پەرلەمان کراوە، داوا دەکەن بڕگەیەک بۆ کۆبوونەوەکانى پەرلەمان زیاد بکرێت بۆ هەموارکردنى مادەى 12ـی پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان.

هەرچەندە داواکارییەکە بۆ کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمان بوو، بەڵام نەخرایە خشتەى کارەوە.

دارا سێکانیانى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان کە واژۆى لەسەر ئەو داواکارییە کردووە، رایگەیاند، "داواکردنى ئەو هەموارە بۆ ئەوەیە لەدواى هەموارکردنى ئەو مادەیە، سەرۆکى نوێى پەرلەمان هەڵبژێدرێت."

بڕگەى سێیەمى مادەى 12ـی پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان ئاماژەى بە هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان و جێگرانى داوە لەکاتى چۆڵبوونى، کە دەبێت ئەو پۆستانە بە زۆرینەى رەها هەڵبژێردرێن کە دەکاتە نیوە کۆیەکى ئەندامانى پەرلەمان.

دارا سێکانیانى ئاماژەى بەوەشدا، کە "سیناریۆکان"ـى ئەو هەموارکردنە ئەوەیە کە یان دەرفەت بدرێتە کەسانى دیکە بۆ خۆبەربژێریکردن جگە لەوانەى پێشووتر بەربژێربوون یان هەڵبژاردنى سەرۆکى پەرلەمان بە ئەنجامى نیوە کۆیەکى ئەندامانانى پەرلەمان.

سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، 14ـی کانوونى دووەمی 2024، دانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆکى نوێى پەرلەمانى بۆ کاتێکى نادیار هەڵگرت لە پاش ئەوەى گەیشتە گەڕى دووەمى دەنگدان لە نێوان شەعلان کرەیم، بەربژێرى هاوپەیمانیى تەقەدووم، لەگەڵ سالم عیساوى، بەربژێرى هاوپەیمانیى سەروەرى.

رۆژی 14ـی تشرینى دووەمی 2023، دادگەى باڵاى فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکى لەیس دلێمى، ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانى عێراق هەڵوەشاندەوە.

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif