ئیسماعیل هەنییە: ئیسرائیل لە بەدەستهێنانی ئامانجە سەربازییەکەی شکستیهێناوە

ليست هناك تعليقات

 

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆبووەوە.

ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە تاران رایگەیاند، پەسندکردنی پرۆژە بڕیاری ئاگربەست لە کەرتی غەززە لەلایەن زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، دەرخەری ئەو راستیەیە کە ئیسرائیل پشتگیریی سیاسی لەدەستداوە.

بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تاران گوتی، لە جەنگی زیاتر لە پێنج مانگەی غەززەدا ئیسرائیل نەیتوانیوە ئامانجە سەربازییەکانی بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتیشدا پشتگریی نێودەوڵەتیی لەدەستداوە، "پەسندکردنی پڕۆژەبڕیارەکەی رۆژی دووشەممە 25-03-2024 لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەرخەری ئەو راستیەیە کە ئێستا رژێمی زایۆنی دووچاری گۆشەگیریی سیاسی بووە."

بەرپرسە باڵاکەی حەماس ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمریکاش "ناتوانێت ویستی خۆی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بسەپێنێت."

ئەمە دووەم سەردانی ئیسماعیل هەنییەیە بۆ ئێران لەدوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو. تاوەکو ئێستا ئەو جەنگە بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 32300 فەلەستینی و کوژرانی زیاتر لە 1000 ئیسرائیلی.

تاران بە پاڵپشتیکاری سەرەکیی بزووتنەوەی حەماس لە ناوچەکە دادەنرێت، هاوشانی گرووپە چەکدارەکانی وەکو حیزبوڵڵای لوبنانی.

لەو سەردانەیدا هەنییە لەگەڵ هەریەک لە عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی خامنەیی لەبارەی کۆبوونەوەکە، رێبەری ئێران رایگەیاندووە، "کۆماری ئیسلامیی ئێران دوودڵ نابێت لە پاڵپشتیکردنی دۆزی خەڵکی فەلەستین، بەتایبەتی خەڵکی چەوساوەی غەززە."

لەکاتی ‌هێرشەکەی چەکدارانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی دووەمی رابردوودا ئێران هێرشەکەی بە "سەرکەوتوو"، ناوبرد، بەڵام رەتیکردەوە بەشداری تێدا کردبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif