ترەمپ ماڵپەڕێکی تایبەت بە فرۆشتنی ئینجیل دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

 

بەربژێری سەرەکی پارتی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەچوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ گەڕانەوە بۆ کۆشکی سپی و بانگەشەی هەڵبژاردن، هەوڵی فرۆشتنی ئینجیل دەدات و ماڵپەڕێکی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە کردووەتەوە.

رۆژی چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر پلاتفۆرمە تایبەتییەکەی خۆی ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هەوادار و لایەنگرانی دەکات کۆپییەکی تایبەتی ئینجیل بەناوی "خودا ئینجیلی ئەمریکا بپارێزێت" بکڕن.

لەسەرەتای ڤیدیۆکەدا، ترەمپ دەڵێت، "پیرۆزبایی هەفتەی پیرۆزیان لێدەکەم و با وا بکەین ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ خودا پەرستی و هانی هەمووانیش دەدەم کۆپییەک لەو ئینجیلە بکڕن."

نرخی یەک لەو ئینجیلانەی ترەمپ داوا لە هەوادارانی دەکات بیکڕن، 60 دۆلارە. بۆ ئەو مەبەستە تیمی ترەمپ ماڵپەڕێکی تایبەتیان کردووەتەوە، تاوەکو خەڵک بتوانن لە رێگەی ئەو ماڵپەڕەوە ئینجیلەکە بکڕن.

ئەم کارە نوێیەی ترەمپ لەکاتێکدایە، کە بەهۆی دادگە یەک لە دوا یەکەکانی، دووچاری سزایەکی دارایی زۆر بووەتەوە.

ترەمپ لەدرێژەی قسەکانیدا و لە پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا دەڵێت، "هەموو ئەمریکییەک پێویستە ئینجیلێکی لە ماڵەکەیدا هەبێت و خۆشم زۆرم هەن. شانازی دەکەم بەوەی هانتان بدەم کۆپیەکی ئینجیل بکڕن و وا بکەین جارێکی دیکە ئەمریکییەکان نوێژ بکەن".

لەسەر ماڵپەڕە نووسراوە، ئەو هەڵمەتە هیچ پەیوەندییەکی بە کاری سیاسییەوە نییە.

مانگی رابردوو، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا براندێکی نوێی پێڵاوی نمایش کرد کە نرخەکەی 400 دۆلار بوو. بێجگە لەمەش لەماوەی ساڵی رابردوودا، براندی بۆن و کەرەستەی جوانکارییشی بڵاوکردووەتەوە.

جگە لەو وردە بازرگانیانە، ترەمپ کتێبێکی نوێ بڵاودەکاتەوە کە تایبەتە بە وێنەکانی، لە ماوەی چوار ساڵی سەرۆکایەتی، هەروەها بڵاوکردنەوەی ئەو نامانەی کە لەماوەی سەرۆکایەتیدا بۆی هاتوون.

لەدوای بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی، خوشکەزاکەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ماری ترەمپ، لە تویتێکدا، لەبارەی هەنگاوە نوێکەی خاڵی نووسیوویەتی، "ئەو هەرگیز نوێژی نەکردووە. ئەگەر ئەو ئینجیلانە راست بن، ئەوە راستەوخۆ ئاگری دەگرت."

 

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif