ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو مامۆستایانەی کە سزادراون بە نەهاتوو(غیاب)

ليست هناك تعليقات


ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەو مامۆستایانەی کە سزادراون بە نەهاتوو(غیاب)

مامۆستایانی خاوەن هەڵوێست

لە دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی پەروەردەکانەوە دەستیبرد بۆ سزادانی مامۆستایان لە پای هەڵوێستەکانیان و بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن، ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەرێگەی تیمێکی پارێزەری خۆبەخشی خاوەن هەڵوێستەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو بڕیارە نایاسایی و نابەرپرسیارانە دەگرێتەبەر، کە پێمانوایە گەر یاسا هەبێت لەم وڵاتە و دادگاکان سەربەخۆیانە کاری خۆیان بکەن ئەوا هەموو ئەو بڕیارانەی دژی مامۆستایان دراون بە هەڵوەشاوە دەناسێنێت.

لەیەکەم هەنگاوی ئەم ڕێکارانەدا پێویستە ئەو مامۆستایەی کە سزادراوە بە فەرمانی کارگێڕی ئەوا ستەمدادی(تظلم) لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بداتە پەروەردەی سنورەکەی خۆی کە فەرمانی سزادانەکەی لێوە دەرچوە

تێبینی
#هەرمامۆستایەك وەک تاک دەبێت داواکە پێشکەش بکات و ژمارەی کیتابەکە و بەروارەکان وەک ئەوەی کە ئاماژەی پێدراوە پڕی بکاتەوە

#ژمارەی واریدە یان وێنەیەکی ئەم نوسراوە(تظلم) دوای واریدەکردن یان مۆرکردنی لای خۆی بپاریزێ و بیگێڕێتەوە بۆمان بۆ ئەوەی لای پارێزەرەکان هەبی

#لە ئەگەری وەلامدانەوەی یان وەڵام نەدانەوەی لە دوای ١٥ رۆژ ئاگادارمان بکاتەوە بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بگیرێتەبەر لە رێگەی پارێزەرەکانەوە

#وێنەیەکی فەرمانی کارگێڕی سزادانەکە هەبێت

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە تلفۆنانەوە بکەن

07719703785
07701444198
07501428594
07701586099

ئەوانەی سزادراون دەتوانن ئەم ستەمدادیە پرێنت بکەن و پڕی بکەنەوە و ئاراستەی قوتابخانە یان پەروەردەکانیان بکەن




نمونەیەك بۆ فێرکار


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif