نەمسا و بەریتانیا هەنگاوێک بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی دەگرنەبەر

ليست هناك تعليقات



نەمسا و بەریتانیا هەنگاوێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی دەگرنەبەر و دەیانەوێت بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا کۆچبەران بگوازنەوە بۆ روەندا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، هەردوو وڵاتی نەمسا و بەریتانیا کاردەکەن بۆ نەهێشتنی کۆچی نایاسایی و لەسەر ئەوە رێککەوتوون بە هاوکاری یەکێتی ئەوروپا کۆچبەران بگوازنەوە بۆ روەندا، کە نەمسا یەکەم وڵاتە ئەو گرێبەستە لەگەڵ بەریتانیادا واژۆ بکات.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو گرێبەستەی نەمسا لەگەڵ بەریتانیادا واژۆی کردووە بە بڕی ١٤٠ ملیۆن پاوەنە و دەیانەوێت لەو رێگایەوە رێگری لە کۆچبەران بکەن.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، ئەو دوو وڵاتە دەیانەوێت کارەکە بە جۆرێک ئەنجامبدەن، ئەو کۆچبەرانەی دەنێردرێنە روەندا، جارێکی دیکە نەتوانن بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانە.

لە سەرەتای ساڵی رابردوو بەریتانیا و روەندا گرێبەستێکیان واژۆکرد، کە بەریتانیا دەیویست ئەو کۆچبەرانەی لە رێگای نایاساییەوە دەگەنە وڵاتەکەی، بنێرێت بۆ روەندا، کە وڵاتێکی کیشوەری ئەفریقایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif