ساڵی داهاتوو ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە جیهان بەرز دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات



بەپێی پێشبینییەکانی گەورەترین کۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی (مایرسک) لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەلایەن ئەوروپا و ئەمریکاوە، قەبارەی بازرگانیی جیهان روو لە زیادبوون دەکات.

ڤینسێنت کلێرک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گواستنەوەی دەریایی، ناسراو بە مایرسک، لەوبارەیەوە رایگەیاند، "بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی جیهان لە ساڵی داهاتوودا لەسەرخۆ دەبێت و پێچەوانەی چەند ساڵی رابردوو لەناکاو روونادات."

ڤێنسێنت کلێرک هەروەها رایگەیاند، بەرزبوونەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی جیهان هاوتەریب دەبێت لەگەڵ ئەو خواستەی کە بۆ بەکاربردن و بەکارهێنان لە ئەمریکا و ئەوروپا روودەدات."

کۆمپانیای مایرسک دەڵێت، لە ساڵی 2022دا بەهۆی کەمبوونەوەی خواست لە جیهاندا کەشتییەکانی پڕبوون لەو کاڵا و مادانەی کە کڕیاریان نەبووە.

بەپێی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایرسک بۆ یەکەمجارە کە گەشەی بازرگانی جیهان کەمتر بووە لە گەشەی ئابووریی جیهان.

کلێرک دەڵێت، لە کاتێکدا لە ئەمساڵدا پێشبینی 3% بۆ گەشەی ئابووری دەکرێت، کەچی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بە رێژەی 2% گەشەی کردووە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif