ئایا هەرێمی کوردستان تەنها موڵکی پارتی و یەکیەتیە؟

ليست هناك تعليقات


فەیسەڵ ئیبراهیم
-
سەرەتا دەمەوێت کە ئەم نوسینە دەنوسم بە یەک دوری لە هەموو لایەنەکانەوە بوەستم .

ئەمرۆ هەرێمی کوردستان لە خرپترین وئالۆزترین بارودۆخی خویدایە ، لە سنوری ئێرانەوە ئەوە فشارەکان گەشتوەتە سەرئێسقان و لە هەر ئان وساتێکدایە هێرش ی زەمینی و ئاسمانی بکرێتە سەر هەرێم سەرباری ئەوەی چەندین کێشەی تر لە سنوررکانەوە بۆ هەرێم دەنێردرێت هەر لە کێشەی خواردنی ماوەبەسەرچوو بێ کوالیتی و مەوادی هۆشبەر و هتد .

لە سنوری تورکیاوە ئەوە هێرشەکانی درۆن و تیرۆر کردن و هێرشی سەربازی و کوڵتوری و دیبلۆماسی و ئابوری بە جۆرێکە هیچ شەڕێک ناگاتە ئەو ئاستە ترسناکە .

لە گەڵ حکومەتی فیدرالی عێراقدا گەمارۆیەکی توندی ئابوری و سیاسی و مخابەراتی و جاسوسی گەشتوەتە ئاستی ئەوەی کە هەرێم پارچە پارچە بکەن . تەنانەت بڕینی بەشە بوجە و موچە ش بوەتە شتێکی ئاسایی. 

تەنانەت لە ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە پارێزگا کردنی هەلەبجە جگە لەوەی لە دژایەتی دەکەن تەنامەت سونەکانیش لە بەردڵی لایەنە شیعیەکانی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکان ناکەن .

واتە هەرێم ، خەڵکەکەی و حکومەتەکەشی بەجۆرێک تەنگەنەفەس کراوە لە هەموو لایەکەوە کە خەریکە هەناسەی لێ ببڕدرێت و بەیەکجاری هەلیبوەشیننەوە . 

پرسیار لێرەدا ئەوەیە باشە ئەم
هەرێمە و خەلکەکەی هەمووی موڵکی پارتی و یەکیەتی یە ؟ 
بەراستی پارتی و یەکیەتی دەبێت بەرپرسیارێتی هەموو ئەوەی بەسەرهەرێم و خەلکەکەی دێت هەلبگرن.

بەڵام خەڵک حەقە ئەم
پرسیارە بکات ئەی لایەنەکانی تری هەرێم بە ئیسلامی و نەتەوەیی و نیشتمانیەوە جی دەکەن بۆ کەمکردنەوەی ئەم

فشارانە ؟
باشە خۆ ئەگەر ئێران هێرش بکات خاکی هەرێم و خەڵکەکەی زیانمەند ببن تەنها خەلکی پارتی و یەکیەتی نین ! ئەی ئەندام و دۆست و لایەنگر ی ئەو حزبانەی تریش زەرەمەند نابن ؟ 
کە عێراق موچە و بوجە نادات خۆ هەموو

موچەخۆرانی هەرێم

بە ئەندام و سەرکردە و دۆست و لایەنگرانی ئەو لایەنانەی تریشەوە زەرەرمەندن نەک تەنها ئەندامانی پارتی و یەکیەتی.
کە درۆنی تورکیا و فرۆکەکانیان هێرش دەکەن هەموو خەلکی کوردستان زەرمەندە نەک تەنها پارتی و یەکیەتی. 
کەواتە بۆ سەرکردە و قیادەی ئەم پارتانەی تر بەدەر لە هەولەکانی پارتی و یەکیەتی کۆناببنەوە و قسەیەک و لێدوانێک نادەن ؟

بۆ شاند دروست ناکەن و سەردانی بەغداد و تاران و ئەنقەرە ناکەن و نیگەرانیەکانی خۆیان
ناگەیەنن ؟ یان
لانی کەم با لە تەرەفی بەرامبەرەوە هەڵوێستی ئەو وڵاتانە بزانن و بێنەوە خەلکی کوردستان لە ئەگەرەکان و ترسەکان ئاگادار بکەنەوە . 
بۆ گروپی فشاری هاوڵاتیان و شەقام دروست ناکەن دژی ئەو هەمووە هێرش و ترسەی ڕووی لە هەرێم و خەلکەکەی کردوە .؟

باشە گریمان سبەی هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێم دەست پێدەکات ئایا هەلوێستیان وەکو ئێستە دەبێت؟

تەنانەت ناتوانن لەوەش تێ بگەن باشە بۆ وەفدی ئێران و تورکیا کە دێنە هەرێم نیگەرانیەکانیان تەنها بە پارتی و یەکیەتی ناڵێن بەلکو سەردانی ئەولایەنانەش دەکەن و پێیان دەڵین بۆ ئەوەی کە هاو ئاهەنگی بۆخۆیان دروست بکە واتە ئەتەکیتی دیبلۆماسی وایە تۆش هەمان شت بکەیت بەڵام بەداخەوە کورد ئەمشتانەی نیە .

ئەوەی جێگەی داخە هەرچی هەڕەشەیە لە سەر کوردە و هەرێمی کوردستان بەڵام هەموو کەس لە کورد زیاتر لە خۆی خەمی بۆ دەخوات . ئەم سەرکردە و لایەنانە وا دەزانن ئەوە دونیا و وڵاتانی ترن کێشەیان هەیە و پێویاتیان بە هەرێمە بۆ چارەسەر هێندە بێخەم دانیشتون . قەت لە دونیادا. بوە تۆ هەڕەشە و ترست لە سەر بێت و هەموو دونیا وەفد بنێرنە لای تۆ بەڵام تۆ خۆت کەسێک نەنێریتە دەرەوەبۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ دۆزەکەی خۆت .

ئێوە دابنێن پارتی و یەکیەتی خەمی هیچیان نیەو باکیان بەوە نیە کە ڕوودەدات ، ئایا کاردانەوەی تۆش بۆ هەڕەشەکان هیچ نیە و جاوەروان دەکەیت کە هەموو شت تەواو ببێت ؟ ئەی وەڵامی نەوەکانی داهاتوو چۆن دەبیت ؟

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif