دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیایەکى گواستنەوەى نەوتى عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیایەکى بولگارى بۆ بە کرێگرتنى گوێزەرەوەى نەوت (کەشتیی نەوتهەڵگر) واژۆ کردووە کە چەندین "لادان و پێشێلکارى" تێدا بووە و زیانى بە دارایی کۆمپانیاکە گەیاندووە، هەروەها کۆمپانیایەکى دۆزینەوەى نەوتى بەسرە بە "بەهاى 350 هەزار دۆلار ئامێرى ئاگرکوژێنەوەى کڕیوە" بەبێ ئەوەى ئامێرەکان کاربکەن.
رۆژی 29ـی ئەیلوولی 2023، دەستەى دەستپاکیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین دۆسیەى بەهەدەردانى موڵکی گشتى و لادان لە گرێبەستى کۆمپانیاکانى نەوتی بەسرە ئاشکرابوون کە کۆمپانیاى گواستنەوەى نەوتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیایەکى بولگارى کردوویەتی بۆ بەکرێگرتنى گوێزەرەوەى بەرهەمە نەوتیەکانیان، بەڵام بەر لە واژۆکردنى، بە هۆبەى بازرگانى کۆمپانیاکەدا تێپەڕنەبووە.
دەستەکە دەڵێت، لەلایەن هۆبەى چاودێرى و وردبینیى نێوخۆی کۆمپانیاى گواستنەوەى نەوت چەندین پێشێلکارى و لادان تۆمار کراوە، بەهۆى پێشلکارییانەوە زیانى دارایی "زۆر" بەر کۆمپانیاکە کەوتووە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق باس لەوەش دەکات، لە کۆمپانیاى دۆزینەوەى نەوتى بەسرە، بە بەهاى 350 هەزار دۆلار گرێبەستى کڕینى ئامێرى ئاگر کوژێنەوە کراوە، بەڵام دەرکەوتووە سەرەڕاى ئەوەى ئەو ئامێرانە لەکارکەوتوون، بەڵام کۆمپانیاکە لێی کڕیون و داواى چاککردنەوەی لەو کۆمپانیایە نەکردوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق