سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە پۆستەکەی لادرا

ليست هناك تعليقات


 
ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ، کێڤن مکارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنەکەی لە پۆستەکەی لابرد.

رۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داواکارییەکی خستە دەنگدانەوە کە لەلایەن مات گێتس، ئەندامی کۆماریی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکاوە بەرزکرابووەوە.

بەگوێرەی ئەنجامی دەنگدانەکە، لەکۆی 427 ئەندامی ئامادەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، 216 ئەندام دەنگیان بە لابردنی مکارتی دا و 210 ئەندامیش دەنگیان بە ‌مانەوەی لە پۆستەکەی دا.

ئەم هەنگاوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوای ئەوە هات، مکارتی رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2023، یارمەتیدەری پەسندکردنی پڕۆژە یاسایەک بوو بۆ بەردەوامبوونی خەرجییەکانی حکومەتی ئەمریکا بۆ ماوەی 45 رۆژ کە دیموکراتەکان پاڵپشتییان دەکرد و ئەوەش گرووپی راستڕۆکانی نێو کۆمارییەکانی تووڕە کرد.

ئەمە یەکەم جارە لە مێژووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکادا پارتێک دەنگ لەسەر لابردنی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە دەدات کە سەر بە هەمان پارت بێت.

پاتریک ماکهێنری، نوێنەری ویلایەتی کارۆلاینای باکوور لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی شوێنی مکارتی دەگرێتەوە، تاوەکو ئەو کاتەی کۆمارییەکان سەرۆکێکی هەمیشەیی نوێ بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاری دەکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif