ئاماری تورکیا: سێ ملیۆن و 291 هەزار کەس بێکارن

ليست هناك تعليقات

 

بەپێی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، ژمارەی بێکاران لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگی تەممووزی ئەمساڵدا 38 هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 291 هەزار کەس.

دەستەی ئاماری تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە، 11ـی ئەیلوولی 2023، ئامارەکانی لەبارەی بێکاری و هێزی کار بۆ مانگی مانگی تەممووزی ئەمساڵ بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکە، ژمارەی بێکاران لە مانگی تەممووزدا بەراورد بە مانگی حوزەیران 38 هەزار کەس کەمیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 291 هەزار کەس، هەروەها رێژەی بێکاری 0.2٪ کەمیکردووە و لە مانگی تەممووزدا بووەتە 9.4٪. 

رێژەی بێکاری لە نێو گەنجان کەمی کردووە. رێژەی بێکاریی ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 24 ساڵە بەراورد بە مانگی حوزەیران بە رێژەی 0.3٪ کەمیکردووە و بووەتە 18٪. 

لە تورکیا و باکووری کوردستان لە مانگی تەممووزدا 318 هەزار کەس هەلی کاریان بۆ رەخساوە و بە گشتی هەلی کار بۆ 31 هەزار و 671 هەزار کەس دەستەبەر کراوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif