كوردەواری و بەهاكانی، لەگەڵ باوبۆرانەكانی جیهانگیریدا.

ليست هناك تعليقات


ئیبراهیم حاجی زەڵمی
-
سەرەتاییترین پێناسە بۆ بەها ئەوەیە كە بریتیە لە كۆمەڵێك بنەماو پرانسیپ وپێوەرونۆرمی كۆمەڵایەتی ، كە بیرو باوەڕو ئاراستەو تێفكرینەكانی تاكی مرۆڤ رەنگڕیژ دەكات، كاریگەری لەسەر ژیانی بەگشتی دادەنێت بەوەی كە رەنگدانەوەی لەسەر ڕەفتارە جۆراوجۆرەكانیەوە دەبێت.

گومانی تێدا نیە كە هیچ كۆمەڵگەیەك ناتوانێت هەنگاوی ژیان هەڵگرێت و پەیكەربەندی خۆی بپارێزێت بە بێ بوونی بەهاكان، بوونی بەهای باڵاو مرۆیی و كارا لەهەر كۆمەڵگەیەكدا كاریگەری تەواوی لەسەر ژیان و ئاسایشی كۆمەڵایەتی هەیە، لێرەوە بەهاكانی كوردەواری سەرمایەی مان و ژیانی ئاسوودەیینی و هۆكاری لێكنەترازانی كۆمەڵایەتین بۆی. 

هەمیشە لەهەر كۆمەڵگەیەكیشدا پاراستنی بەهاكانی كۆمەڵگە یەكێك بووە لەبەرپرسیاریەتەكانی تاكەكان و دەزگاكۆمەڵایەتیەكان بەتێكڕا، چونكە بەهاكان چوارچێوە بۆكێشی ڕەفتارو دیاریكەری جۆری ئاراستەكردنی تاكەكان بوون.بەشێوازێك كەیەكانگیری كۆمەڵایەتی و هاوسەنگی و ئاسایشی كۆمەڵگە دابینكراو بێت..

وەك وتمان هەر كۆمەڵگەیەك بۆ پاراستنی خۆی كۆمەڵێك بەهای دیاریكراووی بۆ خۆی داناوە، لە ژێر سایەی ئەو بەهایانەدا..

یەكەم/ قاڵب وكەستەكی ئاكاری كۆمەڵایەتی پێ درووستكردوەو باشەو خراپەی لەسەربونیادنراوە، دواتر تاكەكان لەسەری رۆیشتوون و زانیویانەو ناسیویانە كامەباشە لای كۆمەڵگەكەیان و كامە خراپە.

دووەم / پێوەرو نۆرمێك سازاوە كە لەوێوە چەمكەكانی عەیبەو ڕەوای پێ جیاكراوەتەوەو لەوێوە ئەوەی كەكۆمەلگە پێی عەیبە و ناڕەوا بووبێت یان ئەوەی ڕەواو رێگەپێدراو ئۆكەی بۆكراو بووبێت!! لەرێگەی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتی و دەزگاكانی پێگەیاندنی كۆمەڵایەتیەوە دەرخواردی تاك كراوە و فێركراوە. 

سێیەمیش/ هەر لە ژێر سایەی ئەو بەهایانەو تەریب و هاتوەوەی ئەوبەهایانەدا جۆرێك لە یاساو رێرەوی جموجووڵی رەفتاری چ نەنووسراو وەكوو عورف و چ نووسراو وەكوو یاسا بەرقەراربووە. بێگومان ئەوەی نایاساییەو كە تاوان و لادانەو ئەوەی یاساییەو كاری راستە هەرلەوسۆنگەیەوە دیاری كراوە. لێرەوە ئەركی دەزگاكۆمەڵایەتیەكان هەر لەخێزانەوە تادەوڵەت بەرپرسیاربوون لەوەی كەچۆن بةهاكاني بپارێزيَت ونەهێليَ تیابچن چونكە بەتیاچوون یان كورتهێنانیان ئاسایشی كۆمەڵگە تێكدەچێت!! یان پیادەیان بكەن و دەزگاكانی پەروەردەو پێگەیاندن و راگەیاندن و هتد راسپێراوبوون هەمیشە بۆ مانەوەیان و گواستنەوەیان لەنەوەیەكەوە بۆنەوەكی ترو دەستاودەستپێكردنیا لەزەمەنێكەوە بۆزەمەنێكی تر. لێرەوە بۆ بەهاكان چەند دەزگای پەروەردەیی و پێگەیاندنی گرنگن بۆ تەغزیەكردنی تاكەكانی كۆمەڵگە پێیان لەهەمانكاتدا ئەوەندەش دەزگای بەرگیری و كۆنترۆڵ و میكانیزمەكانی كۆنترۆڵی كۆمەڵایەتی بەبایەخن بۆ ئەوەی تاكەكان لەو بەهایانە لانەدەن و رێگەبگرن لەبەردەم نەشكاندن و بەركەنارگیركردنیان لەنێو كۆمەڵگەدا.. 

لەبەرئەوەی كۆمەڵگە كاتێك هاوسەنگی خۆی دەپارێزێ و ئاسایشی كۆمەڵایەتی تیابەرقەرارە كە لە چوارچێوەی بەهاكانیدا ئەو بەهایانەی كەمۆركی تایبەتمەندی و شوناس و هێزی یەكگرتووی لێكنەترازانی كۆمەڵایەتی پێدەبەخشن. لێرەوەو لەم سۆنگەوە كەتەماشەی كوردەواری دەكەین وەك كۆمەڵگەیەكی گۆشكراو بە بەها ئاینی و ئینسانیەكان، ئەوبەهایانەی كەجەخت لەسەر كۆمەڵێك پرانسیپی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی دەكەنەوە و لەلایەك تاكەكانی وەك دەسمایە مرۆییەكەی و لەلایەكەی تریش كەلتوورو نەریتو مەراسیم و رێوشوێنە كۆمەڵایەتیەكانی بەهەمان بەها ڕەنگكردوون، تائیمرۆش فاكتەرێكی تەواو باش بوون بۆ پارێزگاری لەمانەوەی وەك كوردەواری و لەلاكەی تریشەوە، سیمابەخش و زیندووراگری كەلتوورە رەسەنەكەی بوون. بۆیە هەر لێكخشانێكی كەلتووری و هەر بەكاربردنێكی تەرزی رەفتاری نەهاتووەوە لەگەڵ بەها رەسەنەكانی كوردەواری بێگومان كاریگەری نەرێنی و لێكد ژی درووست دەكات و هۆكارێك دەبێت بۆ بلاوبوونەوەی تاوان و لادان و رەفتاری نامۆ بەكۆمەلًگەی كوردەواری. 

لێرەوەو لەم سەردەمی جیهانگیری و باوبۆرانەی پێشكەوتنی تەكنەلۆژیاو تۆڕەبڵاوە (ئینتەرنێت)میدیاو سۆشیال میدییایانەدا، كوردەواری كەوتوەتە ژێرهەمیمەنەی كەلتوورە باوەكانی دونیاو ئاگای لەناسنامەی خۆی نەماوەو رۆانە كوردەواری دەسوێنێت بە بەهای ناباو ناقۆڵا بەتایبەتی بەبەهایەك كەلەگەڵ كەلتووری دەوڵەتانی سەردەستدا كۆكە!! چ چواردەورو چ جیهانی..بۆیە رۆژانە بەمەش كێشەو پشێوی لەلایەك و لەلاكەی ترەوە شوناسی گەل و نەتەوەیەكدەخاتە مەترسیەوەو لەنەوەكانی بەركەناردەكات.
کۆمەڵناس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif