توێژینەوەیەک : دی ئێن ئەی مرۆڤ لە هەواشدا دەدۆزرێتەوە

ليست هناك تعليقات

 


توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریدەخات، بۆماوە مادەی DNA جگە لەسەر جەستە و شوێن پەنجەکانی سەر کەلوپەلەکان، دەکرێت لە هەواشدا بوونی هەبێت و بدۆزرێتەوە.

توێژەرانی زانکۆی فلۆریدا لە ئەمریکا رایدەگەیێنن، بۆماوە مادەی مرۆڤ مەرج نییە تەنیا لە رێگەی وەرگرتنی نموونەی جەستەوە بدۆزرێتەوە، بەڵکو دەشێت لە رێگەی هەناسە، ئاو و هەواوە بدۆزرێتەوە.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری 'نەیچەر' بڵاوکراوەتەوە و توێژەران نموونەی جیاوازیان لە شوێنی جیاواز و هەوادا وەرگرت، دەرکەوت هەموو نموونەکان DNAـیان تێدا بووە، بە جۆرێک نموونەی هەوای نەخۆشخانەیەکی ڤێتێرنەرییان وەرگرتووە و لە پشکنینەکاندا بۆماوەی ڤایرۆسی ئاژەڵان، کارمەندی نەخۆشخانەکە و ئاژەڵەکانیش دەرکەوتوون.

دەیڤد دەفی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دۆزینەوەکەمان دەیسەلمێنێت کە DNA لە نێو هەواشدا بوونی هەیە و دەتواندرێت بۆ دۆزینەوەی تاوانباران سوودی لێ وەربگیرێت.''

هەروەها دەیڤد دەشڵێت، نموونەکان وەکو ئەوە بوون کە راستەوخۆ لە جەستە وەربگیرێن.

توێژەران DNAـی ژینگەیی بە یارمەتیدەرێک بۆ زانستیی پزیشکیی تاوانکاری دادەنێن لە دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی خێراتری تاوانبارەکان بۆ دەستنیشانکردن و ناسینەوەی جینەکانیان.

بۆماوە مادەی DNA بەشێکی گرینگە لە کرۆمۆسۆمەکانی مرۆڤ و لە بواری زانستیدا بە ئامێری تایبەت دەپشکنرێت و بەکاردێت بۆ دۆزینەوە و رەچەڵەکی مرۆڤەکان، چونکە هەر مرۆڤێک خاوەنی بۆماوە مادەیەکی تایبەت بە خۆیەتی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif