دڵشاد شهاب: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن

ليست هناك تعليقات

 


وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەرانبەر راگرتنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان هەڵوێستی سەرۆکایەتییەکەی ئاشکرا کرد.


دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەر لە بڕیاری دادگە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و خودی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش چەندینجار هۆشدارییاندا کە دەبێت ناکۆکییەکان وەلابنرێن و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بخرێتە پێشەوەی هەموو ناکۆکییەکان". 

دڵشاد شەهاب وتی، "لە دوو ساڵی رابردوو هەوڵێکی زۆر درا و چەندین کۆبوونەوە و پەیوەندیی فەرمی و تاکەکەسی و سەرجەم کەناڵە بەردەستەکان خرانەگەڕ بۆ ئەوەی تووشی ئەم رۆژە نەبین. هەر ئەوکاتیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە روونی رایگەیاند لەگەڵ ئەوە نییە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان درێژبکرێتەوە".

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەناوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسییەکان دەکات "لاپەڕەیەکی نوێ بکەنەوە، چونکە ئەوەی لە رابردوودا روویدا زیانی بە هەموومان گەیاند".

بە وتەی دڵشاد شەهاب، "سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی هەرچی زووە ئامادەکاری بکرێت و هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت".

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە "گرنگ نییە کێ سەرپەرشتی ئەو هەڵبژاردنە دەکات یان میکانیزم و یاساکانی چی دەبن، بەڵام گرنگ ئەوەیە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی و خاوەنی هەرسێ دەسەڵاتەکان بێت".

دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەکرد کە "ئێستا بەهۆی بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی دەسەڵاتی یاسادانان لە هەرێمی کوردستان نەماوە و درێژەکێشانی ئەو دۆخەش رەنگدانەوەی لەسەر دەسەڵاتەکانی دیکەش دەبێت. بۆیە دەستبەرداری پەرلەمانی کوردستان نابین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بتوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا هەڵبژاردن بکرێت و خولی شەشەمی پەرلەمان دەستبەکار ببێت".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif