دیمەشق جەخت لە پێکەوە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات



وەزارەتی دەرەوەی سووریا جەخت لە گرنگی "پێکەوە کارکردن" لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی دەکاتەوە و دەڵێت، "قۆناخی داهاتوو پێویستی بە بەرنامەیەکی داڕێژراوی چالاک و بنیاتنەر" هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 7-5-2023، لە دوای بڕیاری وڵاتانی کۆمکاری عەرەب بە گەڕاندنەوەی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە رایگەیاند، "گفتوگۆ و پێکەوەکارکردنی سووریا لەگەڵ وڵاتانی عەرەب بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی قۆناخی داهاتوو پێویست و گرنگە".

لە ساڵی 2011ـەوە لەدوای هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆیی سووریا و لەسەر بنەمای "رەفتاری تووند"ـی هێزە ئەمنییەکان دژ بە خۆپێشاندەران، کۆمکاری عەرەبی بڕياری هەڵپەساردنی ئەندامێتیی سووریای راگەیاند.

لە راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆیدا؛ وەزارەتی دەرەوەی سووریا گوتی، ئاراستە و کارلێککردنی ئەرێنییانە کە لە ناوچەی عەرەبی روودەدەن، وا لە وڵاتەکەی دەکات بە گەرمی پێشوازی لە بڕیاری کۆمکاری عەرەبی بە گەڕانەوەی ئەندامێتییەکەی بۆ نێو رێکخراوەکە بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەشڵێت، وڵاتەکە وەک ئەندامی دامەزرێنەری رێکخراوی کۆمکاری عەرەب جەخت لە هەڵویستی بەردەوامی دەکات لە پێکەوە کارکردنی عەرەبی، چونکە قۆناخی داهاتوو پێویستی بە بەرنامەی کارە لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێزی دوولایەنە و بەرژەوەندیی هاوبەشی نەتەوەی عەرەب.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif