ڕۆڵی کورد و ئاوارەکان لە قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی تورک

ليست هناك تعليقات


زمناکۆ عوسمان
-
بە پێی دوا دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار رەجەب تەیب ئەردۆگان نزیکەی ٤٩،٢١٪ دەنگەکان و رکابەرەکەی کمال کلیچدار ئۆغلۆ نزیکە لە ٤٥،٠٦٪ دەنگەکانیان بەدەست هێنا بەم پێیەش هیچ کام لە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا نەیتوانی ئاستی زیاتر لە (٥٠٪) تێپەڕێنێت و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا کەوتە گەری دووەمی هەڵبژاردن



بەنیسبەت کۆماری تورکیاوە بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی خۆیدا گەری دووەمی هەڵبژاردن دەکات ئەم سیستەمە تازەیە بۆ یەکەمین جار دوای هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سالی ٢٠١٤ دامەزرا ، گەڕی دووەمی هەڵبژاردن لە نێوان براوەی یەکەم کە ڕەجەن تەیب ئەردۆگانە لەگەل براوەی دووەم کمال کلیچدار ئۆغلۆ ئەنجام دەدریت بەم پێیە هەرکامیان زۆرینەی دەنگەکانی لە قۆناغی دووەم بەدەست هێنا بە براوە هەژمار دەکریت بەبێ ڕەچاوکردنی (٥٠)زیاتر، ئەم سیستەمە ڕێگر نییە لە کاندید بونەوە یان بەشداریکردنی کاندیدەکانی تر بەڵام لەزۆرینەی بارودۆخەکان ئەو کاندیدانەی کە دەنگی دڵخۆشکەریان لە قۆناغی یەکەم بەدەست نەهێناوە پاشەکشە دەکەن و خۆیان بە پاڵپشتی یەکێک لەکاندیدەکانی تر دادەنین.

ئەردۆگانی تەمەن ٦٩ ساڵ دوای ئەنجامە بەراییەکان ڕایگەیاند بە ورەیەکی بەرزەوە ٥ ساڵی دیکە بەردەوام دەبین

لەبەرامبەردا کلیچدار ئۆغلۆی ٧٤ ساڵ پێی وایە قۆناغی دووم ویستی گۆرانکاری سەردەکەویت و براوە دەبن.

لەبەرامبەر ئەمانەدا سینان ئۆغان کە نزیکەی ڕێژەی لە سەدا (٥) دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە خولی یەکەم بەدەست هێنا لە ئەگەری بەشداری نەکردنی لە خولی دووەم ئەم ڕێژەیە دەتوانێت گۆرانکاری دروست بکات و چاو لەسەر ئەم ڕێژەیە بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند بە مەرجی پێنەدانی هیچ ئیمتیازێک بۆ کورد و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەراندنەوەی ئاوارەکان ئامادەیە پشتگیری لە کلیچدار ئۆغلۆ بکات.

بۆیە لێرەوە پرسی کوردو ئاوارەکان بۆ هەڵبژاردنی گەڕی دووەم پرسێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکان بەو پێیەی کاریگەری هەیە لەسەر ڕای گشتی و شەقامی کوردی و ئازادی و ئیسلامیش بەو پێییە هیچکام لە کاندیدەکان بە دژایەتی کورد ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بینن وەک دەبینریت کورد لەژێر ناوی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی لە ئیستادا ڕێژەی لە سەدا (١٠.٥٢) دەنگەکانی بەدەست هێناوە، ئەم هاوپەیمانێتیە بە مەرجی ئازادکردنی سەرکردەکانی کورد لەسەرو هەمویانەوە دەمیرتاش وداننان بەزمانی کوردیدا وەک زمانی دووەمی ووڵات بەشداریکردن لە نوسینەوەی دەستوور کە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان لە بەرنامەی کاریاندایە و فراوانکردنی چەمکی هاوڵاتیبون و پابەندبوون بە بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤ وئازادی ڕادەربڕین پاڵپشتی لەکاندیدی هاوپەیمانی میلەت کمال کلیچدار ئۆغلو کرد، بۆیە لە ئیستادا قۆناغی ململانێی کوردو پرسی کورد هێشتا بابەتە گرنگەکەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە بەو پێیەی ئەوی سینان ئۆغان داوای دەکات بۆ پڵپشتی لە کلیچدار ئۆغلۆ دژی خواستی زیاتر لە سەدا ١٠ ی تورکیایە چاوەڕوان ناکرێت کلیچدار ئۆغلۆ بەم مەرجەی سینان ڕازیبێت هەروەها سەبارەت بە پرسی ئاوارەکان کە دۆخێکی ناهەمواری و دڵتەنگی دروستکردووە لەناو ئاوارەکاندا لە چاوەروانی بەڵێن و کارنامەی کاندیدەکانە یەکێک لە کارنامەکانی کلیچدار ئۆغلۆ گەرانەوەی ئاوارەکانە بەڵام ئەردۆگان هیچ دژایەتیەک و هەوڵێکی نییە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان ئەویش ڕەنگە بۆ توڕەنەبوونی شەقامی ئیسلامی بێت بەو پێیەی زۆرینەی ئاوارەکان سوورین کە لە ووڵاتی تورکیادا نیشتەجێن رەنگە ئەردۆگان بتوانیت لەم ڕێگەوە دەنگی شەقامی ئیسلامی مسۆگەر بکات و بتوانیت سەرکەوتن بەدەست بینیت، بەم پێیە بێت سینان ئۆغان یان دەبێت بەشداری بکات لە قۆناغی دووەم یاخود جێبەجێکردنی مەرجەکانی لەم قۆناغەدا بۆ هەر یەک لە کاندیدەکان قورس بێت.

سوور بوونی کورد لە پاڵپشتی لە کلیچدار ئۆغلۆ بەردەوامی دەدات بە ململانێکان لە نێوان ئەردۆگان وکلیچدارئۆغلۆ ئەگەر بەشداری کردن وڕێژەی دەنگەکان بەو جۆرە بەردەوام بێت سەرەرای ململانێی قورس ئەردۆگان براوە دەبێت، لەگەل براوەی ئەردۆگاندا کورد دۆڕاو نابێت بەو پێیەی تاکو دوا قۆناغ بەردەوامی دەدات بە ململانێکانی سیاسەت لە تورکیادا و بۆ قۆناغی داهاتوو جێگەی بایەخی زیاتر دەبێت هیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەواوی کورد فەرامۆش بکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif