لە بەریتانیا تەکنیکێکی نوێ بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکی بۆماوەیی بەکاردێت

ليست هناك تعليقات


پزیشکانی بەریتانیا تەکنیکێکی نوێ بۆ پێشگیری لە نەخۆشییەکی بۆماوەیی بەکاردەهێنن کە دەشێت ببێتەهۆی گیانلەدەستدانی کۆرپە.

نەخۆشییەکە پێیدەگوترێت ناڕێکی لە دی ئێن ئەی مایتۆکۆندریا و چارەسەری نییە، پسپۆڕێکی بۆماوەزانیش دەڵێت: تووشبووانی نەخۆشییەکە چەند نیشانەیەکیان لەسەر دەردەکەوێت کە کاریگەریی نەرێنی لەسەر شێوازی ژیانیان دروستدەکات وەکو 'لەدەستدانی بینین یان بیستن، لاوازیی ماسوولکەکان و تێکچوونی دەماری'.

پڕۆفیسۆر دێگان وێڵس، پسپۆڕی بۆماوەزانی گوتی، زۆرجار نەخۆشییەکە دەبێتەهۆی گیانلەدەستدان لە تەمەن بچووکەکانی کۆرپەییدا، چونکە کاریگەریی لەسەر دڵ، جگەر و ئەندامەکانی دیکە دەبێت.

چارەسەرەکە بە بەکارهێنانی تەکنیکی منداڵی بلووری IVF بەکارهات و سەرکەوتووبووە، لەم بارەیەشەوەوە پڕۆفیسۆر دێگان رایگەیاند، ''ئەوەی کردمان لابردنی بۆماوە مادەی هێلکەی کەسی بەخشەر بوو و تەنیا بۆماوە مادەی مایتۆکۆندریامان تێدا هێشتەوە، دواتر بۆماوە مادەی کەسی تووشبوومان گواستەوە نێو هێلکەی بەخشەر. کەواتە ئێستا سەرجەم بۆماوە مادەی کەسی تووشبوومان هەیە جگە لە بۆماوە مادەی مایتۆکۆندریا ناتەندروستەکەی.''

بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بەریتانیا، لە پێنج هەزار منداڵ یەکێکیان ناڕێکیی دی ئێن ئەی مایتۆکۆندریای هەیە، ئەگەر دایکەکە تووشبووبێت ئەوا ئەگەری هەیە بگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە.

پڕۆسەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی پیتاندنی مرۆڤ لە حکومەتی بەریتانیا رێپێدراوە و حکومەتی بەریتانیا رایدەگەیێنێت، تائێستا پێنج منداڵ دوای چارەسەری جێگرەوەی مایتۆکۆندریا لەدایکبوون.

ئەمەش هیوایەکی نوێ دەبەخشێت بەو دایکانەی بەهۆی نەخۆشیی بۆماوەیی ناتوانن منداڵیان ببێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif