بۆ کلیچدار ئۆغلو؟

ليست هناك تعليقات



موحەمەد حکیم
-
پەکەکەو ھەدەپە کاریگەری بەھێزیان لەسەر رای گشتی باشور دروست کردووە، ئێستا باوی ئەوەیە ئەردۆغان مردوەو کفنی حازرەو بەم نزیکە لە گۆر ئەنرێت! حەقە ھەدەپە گوێ لە رای جیاوازیش بگرن وەڵامێکمان بدەنەوە چی دڵێکیان لە کەمالی دووەم چوە؟ ئەوەم زانیوە کە ئەڵێن ئەمەیان کەمالیستی نەتەوەیی گۆریوە بۆ کەمالیستی چەپ و گوایە ئەم سیستەمی پەرلەمانی دێنێتەوە و ئەوەش بۆ کورد باشترە، باشە بەڵام گوێ لەو رایەش بگرن کە دروشمەکانی ئەم کەمالە لە کاتی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و لاوازی و ئۆپۆزسیۆن بوونە، شەرتی بەرجەستە کردنی دروشمەکان کاتی دەسەڵات بونە.

دەبێت ھەدەپە وەڵامێکمان بدەنەوە چی دڵێکیان لە کەمالی دووەم چوە؟



با ئێمە بێنە سەر ئەوەی باشە ئەردۆغان بۆ کورد خراپ بوە بە تایبەت دوای ٢٠١٥، بەڵام ئەمەش کە لە نوسینی ھەندێک ئەیبینم لە ژێر کاریگەری پەکەکەو ھەدەپە کە وا وێنا ئەکەن دەرگای بەھەشت لە کورد ئەکرێتەوە بە سەرکەوتنی کلیچدار، لای من وانیە و گەر پێوەرمان دوو خراپ بن ئەبێ ھەڵسەنگاندن بکەین و ئەوەیان ھەڵبژێرین کە خراپییەکەی کەمترە، کە من پێم وایە ئەردۆغان ئەھوەنترە!

ئاخر با ئێـمە ھەندێک پرسیاریش بکەین لە ٢٠١٥ ھەدەپە دروشمی روخانی ئەردۆغانی ھەڵگرتوە و پرسیارێکی تر راوەستانی پرۆسەی ئاشتی و رووداوەکانی باکور ئایە ھەموو بخەینە سەر ئەردۆغان و دوو بەشی کەمیش بێ نەھێڵێنەوە بۆ نەخشەو پیلانەکانی (الدولة العمیقة) کە ریشەی لە ناو سوپا وکەمێکیش لە ناو پەکەکە ھەبوە کە بەرژوەندیان لە مانەوەو درێژەدانە بە شەرو کوشتار !

ھەڵەیە سیاسەتی سەربازی و دەرەکی تورکیا بچوکرێتەوە لە نەمانی ئەردۆغان و، تورکیا خاوەن ئەنجومەنێکی پیرانی شارەوایە کە لە زووەوە ھەیە و بە ھاتنی کلیچدار درۆنەکان راناوەستن و پەکەکەش بە دروشمێکی دەمیرتاش چەک دانانێت !

حەقیقەتێک با بیڵێم من غەیرە کورد با چەند ئیسلامیش بێ ، گەر بۆ نەتەوەکەم خراپ بێ لام پەسەند نیەو خراپە و خۆزگە ئەردۆغان لەگەڵ کوردا بە گشتی نەرمتر و باشتر ئەبوو بەڵام نابێ ھەدەپەیش بۆچونی غەیرە خۆی قەبول نەبێت، ئەمڕۆ رێژەیەکی کوردیش ھەیە رایان لە ھەدەپە جیاوازترە و ئەبێت گوێیان لێ بگیرێت و بەھەند وەرگیرێن و ناکرێ ھەمووشیان بە خاین ناوزەدبکرێن ، باشە با دوو پرسیاری تریش بکرین بەرھەمی دەنگدانی ھەدەپە بە نوێنەرانی جەھەپە لە ھەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبول وئەنقرە لە ٢٠١٩ بۆ کوردەکان چیبوو ، دووەم ئایە نەپرسین مێزی شەش رازی نەبون بە بەشداری پێکردنی ھەدەپە بیکەنە حەوت

ئەمە خاڵێکی جێی ھەلوەستە لەسەر کردن نەبوو !

حەقە ئەوەندەش بەم راپرسیانە پشت ئەستور نەبین مەعلومە دەستێوەردانی دەرەکی ھەیە، وەکو باس ئەکرێت تیمی شارەزای ئەمریکی بۆ پشتێوانی کلیچدارو ھاوپەیمانەکانی ھاتون و لە کاردان و، ئەوەش مسۆگەر بووە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەچێتە قۆناغ دووەم، ئایە لەوێ دەنگدەرانی ئینجەی دژە کلیچدارو ھاوسۆز لەگەڵ ھەندێ سیاسەتی ئەردۆغان و، ئۆغانی نەتەوەپەرست زیاتر بۆ ئۆردۆغان وە یان بۆ کلیچدار ئەرۆن و خاڵێکی تر، ئۆردۆغان دەسەڵاتی سوپاو میتی کۆنترۆل کردوە و حەتمەن لە رۆژھەلات و ئێستا لە ئەمریکاو ئەورۆپاش ھەڵبژاردنی پاک وبێگەرد نەماوە بۆیە پێم وایە ئەکرا لای کەم ھەدەپە بێلایەنی ھەڵبژێرێت و ئەوەندە پشتی بە مەرگی ئەردۆغان نەبەستایە !

دوا خاڵم کۆتایی زەمەنی ئاکپارتی دوور نیە و پێ ئەچێت لە ئاستی رێژەی پەرلەمانیان دابەزن بەلام پێشبینی ئەکرێ ئەردۆغان وەک سەرۆک بمێنێ، دەبوو ھەدەپە بۆ ئەمەش حساباتی بکردبایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif