فارس نەورۆڵی
-
من شارەزایم لە تورکیا ناسیدا نیە و زمانی تورکیش نازانم، بۆیە قسەکردن لەسەر سیاسەتی تورکیا دە چێتە خانەی خۆتێهەڵقوتاردنەوە، بەڵام ئەوەی لە مێژوو فێر بووم دەزانم تورک لە سەردەمی خەلافەتی ئیسلامی عوسمانی و لە سەردەمی عیلمانی ئەتاتورکدا تێڕوانینێکی هاوبەشیان بۆ کورد هەبووە، ئەویش بوونی خۆیان لە نەبوونی کورددا بینیوەتەوە.
ئێستاش سەرەڕای ئەوگۆڕانکاریە سیاسی و تەکنەلۆجی و کۆمەڵایەتیانەی جیهان هێشتا کورد بەنەتەوە نازانن, بۆیە تا ئێستا چەپ و ڕاست و ئیسلامی وعیلمانی تورک لە ستراتیجدا یەک تێڕوانینیان بۆ کورد هەیە. کەچی لەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە هەرێمی کوردستان چی میدیاکارو چی چاودێرانی سیاسی و چی وتاربێژ هەیە دابەش بوون وەک تۆپی پێ، هەریەکەو چەپڵە بۆ تیپێک لێدەدا.
من قسەم لەسەر بیروڕای کوردانی باکور نیە کە چۆن لەتەک ئەو هەلومەرجەدا مامەڵەدەکەن، چونکە ئەوان خۆیان زیاتر هەست بە ئازاری خۆیان دەکەن بۆیە ڕێگە بەخۆم نادەم ڕێگا بۆ ئەوان دیاری بکەم ،خۆ ئەگەر لە هەرێمی کوردستان نوسەرێک يان سیاسیەک خوێندنەوەیەکی واقیعی بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا هەبێت ئاساییەو کارێکی باشە، بەڵام کە وتارەکانی نوسەرو سیاسی و میدیاکارو وتاربێژی باشور لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆجی بوو ناچێتە خانەی خوێندنەوەی زانستی بەڵکو خۆشباوەڕی و پوچێتییە،ئەویش بۆ ئەو داگیرکارییە زیهنییە دەگەڕێتەوە کە ڕۆحی ئێمە هەمیشە پابەند دەکات بە دوژمنەکانمانەوە و حەزدەکەین لەخزمەتی ئەوی دیکەی دوژمن بەکورددا بین .
ڕاستە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا کاریگەری لەسەر ناوچەکە دادەنێ و پێدەچێ گۆڕانکاری بەدوای خۆیدا بهێنێ، ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵێ کە کورد بە ووردی چاودێری دۆخەکە بکات بەپێی بەرژەوەندییەکانی کورد مامەڵەی لەتەکدا بکات نەک بە قەوانە کۆنەکەی ئایدیۆلۆژیا بمانەوێ هە لو مەرجەکە بخوێنینەوە و دەسبکەین بەپیاهەڵدانی بەرەیەک کەنەتەوەکەی تۆ بەمرۆڤیش نابینێت و ئەم جۆرە لە کردار جگە لەوەی پاشکۆیی ئایدیۆلۆجییە لە هەمان کاتدا نیشانەی ئەوپەڕی نائەقڵانییە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق