رێوشوێنی ئەمنیی تووند لە فێستیڤاڵی فیلمی کان دەگیرێتەبەر

ليست هناك تعليقات



رێوشوێنی ئەمنیی تووند بۆ بەڕێوەچوونی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان دەگیرێتەبەر و هەزار پۆلیس و کۆمپانیاکانی پاراستن ئەمنی؛ لە نێو فێستیڤاڵ و دەرووبەریدا بڵاویان پێدەکرێت.

گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی تووند لە شاری کان و بە تایبەت لە نزیک شوێنی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکە، لە ئەگەری دروستبوونی هەر کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایی خەڵک و دروستبوونی گرژییە، بەتایبەت کە لە ماوەی رابردوودا خۆپێشاندان و ناڕەزایی زۆر بەهۆی یاسای نوێی خانەنشینی لەو وڵاتە دروستبوون.

دەنگی ناڕازی لە پاریس، پێشتر هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کارەبا لە چالاکییە گەورەکانی وڵات ببڕن، دەکرێت مەبەستیان لە یەکێک لە چالاکییە گەورەکان، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان بێت.

جگە لە هەوڵەکانی حکومەتی فەرەنسا بۆ پاراستنی میوانەکانی فێستیڤاڵ، رێکخەرانی فێستیڤاڵیش پشت بە هەشت کۆمپانیای ئەمنی دەبەستن و 256 خاڵی پشکنینیان لە نێو کۆشکی فێستیڤاڵەکان دەبێت کە شوێنی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەکەیە.

جگە لە قەدەغەکردنی فڕینی کاتی، چاودێری ئاسمانی بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکە و سیستەمی دژە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەهێزتر دەکرێت.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا تەمەنی خانەنشینی بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان و بە بەکارهێنانی مادەی 49 لە دەستووری فەرەنسا لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ بەرز کردووەتەوە.

لە فەرەنسا 14.5%ی کۆی داهاتی بەرهەمی نێوخۆیی بۆ خانەنشینان و خەرجییان دەڕوات، لە کاتێکدا لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا رێژەکە تەنیا 7.5%ـە.

بەگوێرەی راپرسییەک کە بۆچوونی 1000 کەسی بۆ وەرگیراوە، 67%ی فەرەنسییەکان دژی زیادکردنی تەمەنی خانەنشینین.

سەرەڕای پێکدادان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی نزیکەی 500 کەس، پاییزی ئەمساڵ یاسای نوێی خانەنشینی لە فەرەنسا کاری پێدەکرێت. بە گوتەی ماکرۆن، ئەم گۆڕانکارییە سامانی وڵات زیاد دەکات و کورتهێنانی بودجەش کەم دەکاتەوە.

چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان، لە 16 – 27ـی ئایاری 2023 بەڕێوەدەچن، یەکێک لە میوانە دیارەکانی هاریسن فۆرد، ئەکتەری ئەمریکی و جیهانییە، ئەمساڵ بە فیلمی 'Indiana Jones and the Dial of Destiny' بەشدارە کە بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی 'Indiana Jones'یە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif