سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەمڕۆ یەکی ئایار پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "هەموو پشتگیرییەک لە ماف و داوا رەواکانی کرێکاران دەکەین".
لە بەشێکی پەیامەکەیدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە لە پێویستیی هەبوونی یاسایەکی سەردەمییانەی کار بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران، رەخساندنی زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و رێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و یەکسانی لە دەرفەتی کار.
دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى له ڕۆژى جيهانيى كرێكاراندا:
يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران، به گه‌رمى له كرێكارانى كوردستان، عێراق و جيهان و سه‌نديكا و ڕێكخراوه‌كانيان پيرۆز ده‌كه‌م. به‌شدارى و قوربانيدانى كرێكارانى كوردستان له شۆڕش و ڕۆڵى ديار و ڕه‌نجى زۆريان له پرۆسه‌ى بنياتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستاندا به‌رز ده‌نرخێنم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.
له‌م ياده‌دا وێڕاى ده‌ربڕينى هه‌موو پشتگيرييه‌ك بۆ ماف و داوا ڕه‌واكانى كرێكاران، جه‌خت له پێويستيى هه‌بوونی یاسایه‌کی سه‌رده‌میانه‌ی کار بۆ پاراستنی مافه‌کانی کرێکاران و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى سه‌لامه‌ت و ژينگه‌ى له‌بار و ڕێكخستنى دروستى كاژێره‌كانى كار و يه‌كسانى له ده‌رفه‌تى كاردا ده‌كه‌ينه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێ گرنگيى زياتر به ژيان و گوزه‌رانى كرێكاران و خێزانه‌كانيان بدرێت و سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌کانی کرێکارانیش کاراتر بۆ مافه‌کانیان کار بکه‌ن.
سڵاو و ڕێز بۆ خێزان و كه‌سوكارى ئه‌و كرێكارانه ده‌نێرين كه له كاتى كاردا گيانيان له‌ده‌ستداوه و له‌سه‌ر لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانه له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه چاودێرييان بكه‌ن و يارمه‌تى بدرێن.
يه‌كى ئايار له هه‌مووان پيرۆز بێت و پشوويه‌كى ئارام و ئاسووده بۆ كرێكاران ده‌خوازم.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/5/1
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق