فارس نەورۆڵی
-
نەتەوەیەك سەرگەردان بوو وەک کوردی لێ دێت. ئێمە بێکەسترین نەتەوەین، بەڵام لە مێژوودا وا ناسرا بووین ئەگەر دوو کورد لە دەرەوەی کوردستان یەکیان بدیبایە وەک دوو برا مامەڵەیان لەتەک یەک دەکرد. بەڵام ئێستا دوای ئەوماوەیەی کە خۆمان فەرمانڕەوای خۆمانین، ئەوەندە ڕقمان چاندووە لە دەرەوە و لە ناوخۆ وەک دوژمن مامەڵەی یەک دەکەین.
ئێستا هەلومەرجی ناوچەکە زۆر هەستیارە، بۆیە میدیای دەوڵەتانی ناوچەکە و جیهان و ڕۆژنامەنوس و چاودێرانی سیاسی چاودێری دۆخی شەڕی ئۆکراین و ڕوسیا و ڕێککەوتنی ئێران و سعودییە و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن کە ئەنجامەکەی کاریگەری لەسەر کۆی ناوچەکە دەبێت. میدیاکارو سیاسەتمەداری ئەو ڵاتانە سەرقاڵی ئەو کێشانەن و شیکردنەوە بۆ ئێستاو لێکەوتەکانی دەکەن.
وەرن سەیری بەشێک میدیاکارو بەناو چاودێری سیاسی و شتی دیکەش کوردستان بکە بزانە سەرقاڵی چین (لەهەولێر دەسڕێژی گوللە لە دانیشتویەکی شارکرا، لە سلێمانی گەنجێک خۆی خنکاند)! دەڵێی هەنگیان لە داردا دۆزیوەتەوە ئەوەندە تامەزرۆی شکاندنی یەکترین.
لەقەرەوڵەوە نیشانە دەگرن بۆکوشتنی ڕۆحی یەکدی ،ئەگەر ئەمە کەوتن نەبێ ئایا ناوی دەنێی چیی؟ ئەگەر کۆمەڵگەیەک وای لێبێت هەولێر حەز بکات سلێمانی و هەڵەبجە ڕەشەبا تەفرو تونایکات، سلێمانی و هەڵەبجە حەز بکەن هەولێرو دهۆک لافاو بیانبات، ئایا ئەمە نەخۆشخانەیەکی گەورەیە یاخود کۆمەڵگە؟
کوردبون بە پرنسیپ و هۆشیارییەوە واتە شارەکان هەست بکەن یەک نەتەوەین لە یەک نیشتیماندا نەک چەند کەمینەو نەتەوەیەک لە نیشتیمانێکدا. کارکردن لەسەر ئەم جۆرەگەمەبچوکە لەڕێگای دەرون وئەقڵی نەخۆشەوە وڵات بەرە و هەڵوەشانەوەی کۆمەڵایەتی و داڕزینی ئەخلاقی دەبات ئەمەش کەوتن بەدوای خۆیدادێنێت ئەوەی ویستی ئەم کارە نابەجێیانەی هەبێ ئەوەخاوەنی ڕۆحێکی ناڕەسەنە .
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق