ریال مەدرید تۆڵەی سێ کلاسیکۆی لە بارسێلۆنا کردەوە

ليست هناك تعليقات


ریال مەدرید، کۆتایی بەگرێکوێرەی بارسێلۆنا هێنا و دوای سێ شکست لە سێ کلاسیکۆی رابردوودا، شکستێکی گەورەی بەسەر یانە کەتەلۆنییەکەدا تۆمارکرد.

بارسێلۆنا لە یاریگە کامپ نو، لە یاریی گەڕانەوەی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، میوانداری رکابەرە سەرسەختەکەی، ریال مەدریدی کرد.

یارییەکە بەسەرکەوتنی ریال مەدرید بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر کۆتایی هات، ریال مەدرید گەیشتە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و بارسێلۆنا ماڵئاواییکرد.

گێمی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی بارسێلۆنا بوو لە ئاستدا، بەڵام ریال مەدرید لە دوا خولەکەکانی گێمی یەکەمدا گۆڵی پێشکەوتنی لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆرەوە تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا هاوکێشەکە پێچەوانە بووەوە، ریال مەدرید بەهێرش و گوشار دەستیپێکرد و لە خولەکەکانی 50، 58 و 80دا کەریم بزیما سێ گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد، گۆڵی دووەمی ریال مەدرید لە رێگەی لێدانی سزاوە بوو.

بنزیما ئەمە یەکەمجارە لە ژیاندا هاتریک لە بارسێلۆنا تۆمار دەکات و هاتریکەکەش لە نێو یاریگەی کامپ نودا بوو.

یارییەکە لە کۆتاییەکانیدا وەک هەمیشە، پێکدادان و تووندوتیژی یاریزانانی هەردوو یانەی بەخۆوە بینی و چەند یاریزانێک کارتی زەریان پێدرا.

لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، کە رۆژی 6ی مانگی پێنجی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، ریال مەدرید و ئۆسەسۆنا لە یاریی کۆتایی جامی شادا بەیەکدەگەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif