نەزۆکی دووچاری یەک لەسەر شەشی خەڵکی جیهان دەبێتەوە

ليست هناك تعليقات


بەگوێرەی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، یەک لەسەر شەشی مرۆڤایەتی دووچاری نەزۆکی دەبنەوە، واتە 17.5٪ـی دانیشتووانی جیهان.

رۆژی سێشەممە، 4ـی نیسانی 2023، دکتۆر گیتوا مبورو، زانای بواری نەزۆکی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە هەڵسەنگاندەکەی ئەواندا، 17.5٪ـی دانیشتووانی جیهان نەزۆکن، واتە لە هەر شەش کەسێک کەسێک توانای منداڵ خستنەوەی نییە.

مبورو گوتی: "نەزۆکی پەیوەندی بە داهاتی وڵاتانەوە نییە. لە وڵاتانی هەژار رێژەکە 16.5٪ بووە و لە وڵاتانی دەوڵەمەند 17.8٪ بووە. بەهۆی ئەوەی جیاوازییەکە زۆر نییە دەتوانین بڵێین کە نەزۆکی پەیوەندیی بە داهاتی وڵاتەکەوە نییە."

بەگوتەی بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەزۆکەکان لە وڵاتە هەژارنشینەکان، پارەی زیاتر لە چارەسەر و منداڵخستنەوەی دەستکرددا خەرج دەکەن بەراورد بە نەزۆکەکانی وڵاتە دەوڵەمەندەکان: "ئەمەش واتەی ئەوەیە نایەکسانی لە کەرتی تەندروستی جیهاندا هەیە."

دکتۆر دەیڤد کیفی، پزیشکی پسپۆڕی هێلکەدان و نەزۆکی لە سەنتەری منداڵبوونی لانگۆن لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا دەڵێت، تیمە تەندروستییەکانی کەرتی گشتی لە سەرانسەری جیهان، زیادبوونی لەڕادەبەری دانیشتووانی جیهان "وەکو مەترسییەک دەبینن"، نەک نەزۆکی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif