هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

ليست هناك تعليقات


بەپێی زانیارییەکان بە ئەگەری زۆرەوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 5-4-2023، بەرپرسێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند: "هێشتا ئەگەر نییە کە لەماوەی 24 کاژێری داهاتوو هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت، ئەگەرێکی بەهێزە."

رۆژی سێشەممە، 5-4-2023، بە ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتنێک واژۆکرا کە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، هەردوولا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا رێککەوتنەکەیان بە گرنگ وەسف کرد کە دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێککەوتنی زیاتر.

رۆژی 25ـی مانگی ئادار، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و کەرکووک دوای بڕیارێکی دوو رۆژ پێشی دادگەی نێوبژیوانیی پاریس راگیرا، دەستەکە بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنچینەی ئەو بڕیارە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif