نەخۆشیی کۆلێرا چۆن بڵاودەبێتەوە؟

ليست هناك تعليقات


کۆلێرا نەخۆشییەکی بەکتریاییە و دەبێتە هۆی سکچوون و وشکبوونەوەی تووند، ئەگەر چارەسەرنەکرێت، دەتوانێت نەخۆشەکە لە ماوەی چەند کاژێرێکدا بکوژێت.

نەخۆشییەکە کە سەرچاوەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ دەلتاکانی رووباری گانگی هیندستان، لە سەدەی 19 دەستی بە بڵاوبوونەوە کرد و ئێستا لە چەند ناوچەیەکیش بە پەتا هەژماردەکرێت، بە دیاریکراویش لە ئەفریقا، ئاسیا و ئەمریکای لاتین.

ئەو وڵاتانەی بەدەست ململانێ، هەژاری و کارەساتە سرووشتییەکانەوە دەناڵێنن، زۆرترین مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆلێرایان لەسەرە، چونکە ئاوی پاک و ئامرازەکانی پاککردنەوەی گونجاویان دەستناکەوێت.

نەخۆشییەکە لە رێگەی خواردنەوەی ئاو یان خواردنی خۆراکی پیسبوو بە بەکتریای کۆلێرا دەگوازرێتەوە. سەرچاوەکەی زۆربەی کات پاشەڕۆی کەسی تووشبووە.

ماوەی نێوان توشبوون بە بەکتریاکە و دەرکەوتنی نیشانەکانی 12 کاژێر تاوەکو پێنج رۆژە؛ نەخۆشییەکە بە خێرایی دەگوازرێتەوە.

زۆربەی کەسانی تووشبوو، نیشانەکانی کۆلێرایان لێ دەرناکەوێت، بەڵام بەکتریاکە بۆ ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک دەتوانێت لە نێو پاشەڕۆدا بمێنێتەوە، واتە ئەو شوێنانەی پاکوخاوێن نین، رێژەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەیانی تێدا بەرزە.

ئەوانەشی کە نیشانەکانیان لێ دەردەکەون، نیشانەکانی بەگشتی سووک یان مامناوەندن. رێگەکانی چارەسەرکردنی بریتین زیادکردنی خواردنەوەی ئاو یان وەرگرتنی ژیناوی تێکەڵ بە ئەنتیبایۆتیکەکان بۆ کەمکردنەوەی سکچوون.

ڤاکسینێک دژی کۆلێرا هەیە کە کاریگەرییەکەی لە کۆنترۆڵکردنی کۆلێرادا سەلمێنراوە، بەڵام بۆ هێشتنەوەی بەرگری لە ئاستێکی بەرزدا، پێویستە قورچکی بەهێزکەر وەربگیرێن.

کورد گوتەنی: خۆپاراستن باشترە لە چارەسەر. رێگەی سەرەکیی رێگریکردنیش لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، بریتییە لە دابینکردنی ئاوی پاک، کەلوپەلی پاککردنەوە و خۆراکی پاک و سەلامەت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif