دەنگ لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ دەدات

ليست هناك تعليقات


 

هەنگاریا دەیەوێ بە جیا لە سوێد دەنگ لەسەر ئەندامبوونی فینلاند لە ناتۆ بدات. پەرلەمانی سوێد بڕیاری یەکلاییکەرەوەی لەسەر ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ دا، بەڵام ئەمە بەس نییە بۆئەوەی هەریەکە لە هەنگاریا و تورکیاش هەمان رەزامەندی لەسەر ئەندامبوونی ئەو وڵاتە بدەن. بەڵام بۆ فینلاند هەنگاریا و تورکیا دەیانەوێ پلانێکی جیاوازیان هەبێ، ئەویش بەوەی کە ئەندامێتییەکەی قبوڵ بکەن.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو، پەرلەمانی هەنگاریا دەنگ لەسەر ئەندامبوونی فینلاند دەدات. زۆلتان کۆڤاجس، گوتەبێژی حکومەتی هەنگاریا رایگەیاندووە، سەبارەت بە سوێد بڕیارێکی جیاواز دەدرێت. لە ماوەی رابردوودا سوێد لەگەڵ هەریەکە لە تورکیا و هەنگاریا کێشەی بۆ دروستبووە.

تورکیا داوای رادەستکردنەوەی ژمارەیەک پەنابەر دەکات کە لە سوێدن و هەندێکیان کوردن. هەنگاریاش لە رەخنەکانی سوێد سەبارەت بە دۆخی دیموکراسی لەو وڵاتە نیگەرانە.

بەگوێرەی پەیڕەوی هاوپەیمانیی ناتۆ، دەبێت هەر 30 ئەندامەکەی هاوپەیمانییەکە واژۆ لەسەر ئەندامبوونی وڵاتی نوێ بکەن، تائێستاش تەنیا تورکیا و هەنگاریا داواکارییەکەی فینلاندیان پەسند نەکردووە.

وڵاتانی رۆژئاوا بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هیواخوازن پێش لووتکەی داهاتووی ناتۆ، کە بڕیارە لە 11ـی تەممووزی داهاتوو لە ڤیلیۆسی پایتەختی لیتوانیا بەڕێوەبچێت، داواکارییەکەی هەردوو وڵاتە ئەسکەندەناڤییەکە پەسند بکرێت و ببنە دوو نوێترین ئەندامی ناتۆ.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif