ئەمریکا: بەرگریمان لە بەرامبەر ئێران تێکشکاوە

ليست هناك تعليقات




سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، بەرگریی ئەمریکا لە بەرامبەر ئێران لە سووریا "تێکشکاوە" و هۆشداری لە بەهێزنەکردنەوەی بەرگریی وڵاتەکەی دەدات.

مایکڵ مککۆل، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆ سەر ئەمریکییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکەم."

مککۆڵ گوتیشی کە "بەرگریمان بەرامبەر ئێران تێکشکاوە. ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێران تەنیا چەند مانگێک لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمەوە دوورە."

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە کۆمارییە هۆشداری دەدات و دەڵێت، "دەبێت بەرگریمان دژی ئێران بگەڕێنینەوە. بە پێچەوانەوە، رووبەڕووی کاریگەریی وێرانکەرتر دەبینەوە."

رۆژی هەینی 24ـی ئاداری 2023، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆتاوای کەنەدا گوتی: "ئەمریکا نایەوێت لەگەڵ ئێران بکەوێتە شەڕەوە، بەڵام با خۆیان بۆمان ئامادە بکەن، چونکە بە تووندی گورز دەوەشێنین تاوەکو خەڵکی خۆمان بپارێزین."

بایدن گوتیشی، ئەمریکا لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی "لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستی لە ناوچەکەدا."

ئەوەش دوای ئەوە هات کە رۆژی هەینی 24ی شوباتی 2023، پێنتاگۆن لە تۆڵەی هێرشێکی رۆژێکی پێشتری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بنکەیەکی ئەمریکی لە نزیک حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سێ پێگەی گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانی کردە ئامانج و لەو هێرشانەدا "لانیکەم 14 کەس کوژراون."

دوای ئەو گوتانەی بایدن، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی 24ـی ئادار بە 10 مووشەک هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە گوندی سەوزی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کراونەتە ئامانج.

یەکێک لە مووشەکەکان "بە دووری پێنج کیلۆمەتر لە دووری بنکەکە کەوتووەتە خوارەوە" و بەهۆیەوە زیان بەر خانوویەک کەوتووە و دوو ژن و دوو منداڵیش بەهۆیەوە "بە سووکی بریندار بوون."

بنکەی گوندی سەوزی ئەمریکا دەکەوێتە نزیک کێڵگەی نەوتی عومەر لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا. ئەو ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەدایە و سوپای ئەمریکاشی تێدایە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif