مەلا بەختیار، جارێکی دیکە هۆشداری لە تێکچوونی دۆخەکە دەدات

ليست هناك تعليقات



مەلا بەختیاری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی زانکۆی سەڵاحەددین لە شاری هەولێر، ئاماژە بەخراپ بوونی دۆخی هەرێمی کوردستان دەکات.

مەلا بەختیار، لە سەرەتای قسەکانیدا، ئاماژەی بە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان کرد و وتی ”یەکێتی زۆر زیاتر بایەخی بە ڕاپەرین داوە، بەڵام بەرەی کوردستانی بڕیاری ڕاپەڕینیدا”.

مەلا بەختیار، ڕەخنەشی لە بەرەی کوردستانی گرت بەوە کە بۆ یەکەمینجار بەرەی کوردستانی، دەرگای بۆ تاڵانی لە هەرێمی کوردستان کردەوە.

مەلابەختیار ڕوودانی شەڕی ناوخۆی لە هەرێمی کوردستان بە دوور زانی و گوتی ”کێشەکانی ئێستای پارتی و یەکێتی، زۆر زیاترن لە کێشەکانی پارتی و یەکێتی لە ساڵی ١٩٩٣ کە بووە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، بەڵام ئێستا شەڕی ناوخۆ دروست نابێت، ئەمەش بە هۆی ئەوەیە کە ئەگەرچی پارتی و یەکێتی دوو فەلسەفەی جیاوازیان هەیە بۆ حوکمڕانی، بەڵام بۆ بابەتی نیشتیمان پەروەری یەک شتن”.

مەلا بەختیار لە بەشێکی قسەکانیدا، باسی لەسەردەمی مام جەلال و کاک مەسعود کرد و وتی ”لەسەردەمی مام جەلال و کاک مەسعود کێشە نەبوو، چونکە ڕۆڵەکان دابەشکرابوون. بەڵام ئێستا ئەگەر کێشەکان چارەسەر نەکرێن، ترسم هەیە ئەوەی ڕوودەدات زۆر ئاسایی بێت لە چاو ئەوەی لە داهاتوو ڕوو دەدات. چونکە دۆخەکە زۆر لەوە خراپتر دەبێت کە چاوەڕێی دەکەین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif