مرۆڤەنەخوازراوەکان

ليست هناك تعليقات

 



فارس نەورۆڵی

خودا کە مرۆڤ و بونەوەرەکانی دروست کردووە حیکمەتێکی تێدایە کە هەر دروست کراوێک ئەرکێکی هەیە بۆجوانکردنی جیهان، خودا ئەقڵی بەمرۆڤ بەخشیوە بۆ ئەوەی جیهان و دروستکراوەکانی دیکە بەڕێوەبەرێت. مرۆڤیش بۆ ئەوەی بتوانێ بەجوانی ئەرکی خۆی جێبەجێکات دەبێ ئازادو سەربەخۆیبێت.

سەربەخۆ بەو مانایەی خۆی بێت، خاوەنی کەسایەتی خۆی و ڕای خۆی بێت و بتوانێ ئازادانە بیر بکاتەوە خۆی بسەلمێنێ کە مرۆڤێکی سەربەخۆیە و خاوەنی خۆیەتی، بەڵام بەداخەوە لەکۆمەڵگا دواکەتوو خوار و خێچەکاندا هەر مرۆڤێک ڕاستگۆ و خاوەنی خۆی بوو توشی چەندان گرفت دەبێتەوە. ئەمە لەناو کایەی سیاسیدا تەواو ڕەنگی داوەتەوە، ئەگەر ڕای خۆت هەبوو خاوەنی دیدگای خۆتبیت خوازراو نابیت ڕوبەڕوی گرفت دەبێتەوە بەپێچەوانەوە ئەگەرمرۆڤێکی بێ ئامنج بیت و هەر خەریکی پیاهەڵدان بیت ئەوا خوازراو دەبیت! لەکاتکدا مرۆڤە سەربەخۆکان سوود بە هەموو کایەیەک دەگەیەنێت چونکە باوەڕی بەخۆیەتی وپەروەردەیی دروست کراوە.

ئەگەر تاکەکانی کۆمەڵگا سەربەخۆ بوون، ئەوا نیشتیمانیش سەروەر و سەربەخۆ دەبێت، چونکە مرۆڤی سەربەخۆ خاوەنی ئیرادەیەو ئەو ئیرادەیە دەخاتە خزمەتی نیشتیمان و چاکەی گشتی، بەڵام ئەگەر پەروەردە نەکرابوو و خاوەنی خۆی نەبوو ئەوا نیشتیمانیش سەروەری ناپارێزرێت. نموونە لەمێژوودا ، وڵاتی چین شورایەکی گەورەی بەدەوری خۆیدا دروست کرد بۆ ئەوەی لە داگیرکاری بپارێزرێت، بەڵام چەند جار داگیرکرا بۆچی؟ چونکە پاسەوانەکانی پەروەردە نەکرابون و سەربەخۆ نەبوون بۆیە لەلایەن دوژمنەکانیانەوە دەکڕدران و لەوێوە هێزی بەرامبەری بەئاسانی داگیری دەکرد.

کەواتە ئێمەی کورد دەبێ ڕێگابدەین تاکەکان سەربەخۆبن، خاوەنی خۆیان بن بۆ ئەوەی نیشتیمان سەروەری لەدەست نەدا. ئەگەر هەزاران بینا دروست بکەین، بەڵام مرۆڤمان دروست نەکرد دوژمن بەئاسانی ئەو بینایانە دەڕوخێنێ.

بۆیە پێویستە مرۆڤە سەربەخۆ و خاوەن ڕاکان خوازراو بن نەک مرۆڤە ماستاوچی و بێ ئیرادەکان، بۆئەوەی نیشتیمان بەهێز وخاوەن سەروەری بمێنێتەوە لەڕاستیشدا یەکێک لەئامانجە کانی ڕاپەڕینیش بۆئەوەبو کە مرۆڤی کورد سەر بەخۆوئازاد بێت لەبیر کردنەوەدا .

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif