مزگەوتی کەلەپووری زەڵمیی دروست دەکرێت

ليست هناك تعليقات



لە گوندی زەڵم، لە جێگەی مزگەوتە کۆنەکەی گوندەکە کە بەر جادەکەی ناو گوند کەوتبوو، مزگەوتی کەلەپووری زەڵمیی دروست دەکرێت

رۆژی دووشەممە، حەمەی حەمەسەعید وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی مزگەوتە کەلوپوورییەکەی زەڵمیی بەسەرکردەوە و سوپاسی خەڵکی گوند و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئەنجامدانی ئەم پرۆژەیە.

رۆشنبیرانی گوندی زەڵم، پرۆژەکەیان پێشکەشی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە و لە ئیستادا دروستکردنی مزگەوتە کەلەپوورییەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزار و پارێزگار و قایمقامییەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە جێگەی مزگەوت کۆنەکەی گوندی زەڵم کە بەر جادە کەوتووە و بەشێکی ڕووخاوە (مزگەوتی کەلەپووری زەڵمیی) دروست دەکرێت.

بە پێی بەیاننامەی رۆشنبیرانی گوندی زەڵم، مزگەوتی کەلەپووری زەڵمیی، دەبێتە ناوەندێکی گرنگی کەلەپووری و کلتوری و رۆشنگەری لە ناوچەکەدا و دەستنوس و کەلوپەلی قەدیمی و مێژووی گوندەکە و ناو و کەسایەتی و کتيب و بەرهەمە زانستیی و رۆشنبیرییەکانی رۆشنبیرانی گوندەکەی تێدا کۆدەکرێتەوە.

گوندی زەڵم، سەر بە ناحیەی خورماڵە و دەکەوێتە بناری چیاکانی هەورامان لە پارێزگای هەڵەبجە، گوندەکە لە ئێستادا ٢٠ ماڵی تێدا نیشتەجێیە و دوو مزگەوتی تێدایە، مزگەوتی نوێ کە ساڵی ٢٠١٧ بە شێوازێکی کلتوری ناوازەی هەورامان دروستکراوە و مزگەوتی کۆن کە ساڵی ١٩٩١ کراوەتەوە دەکرێتە مزگەوتی کەلەپووری زەڵمیی.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif