چوار مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیاد دەکرێت

ليست هناك تعليقات



گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، چوار مادەی خۆراکی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیاد دەکەن و سەرجەم هاووڵاتییانی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لێی سوودمەند دەبن.

رۆژی چوارشەممە 08-03-2023، محەممەد حەنوون، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق گوتی، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە پاڵپشتی ئەو کۆمپانیانەی خۆراک کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەکەیان هەیە، بڕیاریدا بە زیادکردنی چوار مادە بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان.

ئەو چوار مادەیەی بۆ بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان زیادکراوە بریتین لە نیشاستە کە نیو کیلۆیە بۆ هەر خێزانێک؛ شەعریە کە کیلۆیەکە بۆ هەر خێزانێک؛ ئاردی‌ سفر کە بڕەکەی پێنج کیلۆیە و هێلكەش کە تەبەقێک دەبێت بۆ هەر خێزانێک.

محەممەد حەنوون گوتیشی، سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە هەریمی کوردستانیشەوە سوودمەنددەبن لەو مادە خۆراکییانەی بۆ مانگی رەمەزان زیاد دەکرێت.

بڕیارە وەزارەتی بازرگانیی عێراق 19ی ئەم مانگە بەشەخۆراکێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان دابەشبکات.

رۆژی دووشەممە 06-03-2023، محەممەد حەنوون دەلێت، وەزارەتەکەیان خوێندنەوەیەکی باشی بۆ بازاڕ کردووە و لیژنەکانیان بەردەوام چاودێریی نرخی بازاڕە دەکەن و گوتی، "تائێستا هیچ سەرپێچییەک بۆ زیادکردنی نرخ نەکراوە و ئەوەش نیشانەیەکی ئەرێنییە کە ئەم رەمەزانە جیادەکاتەوە لە رەمەزانەکانی دیکە و ئەوەش بەهۆی هەوڵەکانی وەزارەتە کە بەشەخۆراکی باشی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکردووە و خستویەتییە بازاڕەوە."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif