تەنیا کوردی
-
جگە لە بایەخی ناوخۆیی ھەرێم و عێراق، بەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات و پێشوازی گەرمی لەلایەن سەرۆکی ئیمارات، لەنێو ئیمارات و رۆژنامەگانی دیکەی وڵاتانی خەلیج، گرینگی ئەم سەردانەی سەرۆک بە خێرایی لاپەڕەکانی رۆژنامەو ماڵپەڕە ئەلکترۆنییەکانی داپۆشی، چونکە ھەمیشە ئەم پردە ئابوورییەی کە خەلیج دەیەوێ لە عێراق بنیاتی بنێ، بەشێکی رێرەوە ستراتیژییەکە ئابووری بێ، یان دیپلۆماسی بێ بە ھەرێمدا تێدەپەڕێ، لەگەڵ گرینگی ئیمارات بۆ بەھێزکردنی ژێرخانی ھەرێم و سێکتەرە جیاوازەکان و ئاو و کارەباو کشتوکاڵ و لە داھاتوو پیشەسازی و زۆر بواری دیکە، ئەم پردی متمانەیە، سەرۆک لە رابردوو بنیاتی ناو لە ئێستایشدا گەیشتووەتە ئاستی باڵا
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دوای ئەوەی سەرکەوتوانە رۆڵی کاریگەی ھەبوو لە:
-پردی پێوەندی نێوان ھەولێر و بەغداو واشنتن، لەلایەن بەرپرسانی باڵای ئەمریکا وەک ھەندەسەی دیپلۆماسی و ڕۆڵی کاریگەری لەم بابەتە بەرز نرخێنرا.
- لە نێوان ھەولێر و بەغدا لەماوەی رابردوو کەشێکی ئەرێنی دروست کرد.
-ھاوسەنگی دیپلۆماسی ھەرێمی لە نێوان وڵاتانی ئیقلیمی سەرکەوتوانە راگرت و کیشەی سنوور و فشاری سەر ئیقلیمی نەھێشت.
-لە بەشداری لە کۆنگرەی ئاسایشی میونشن، لەوێشدا بە پاکێجێکی گرینگ لەگەڵ جیھان لەبارەی پارێزگاری لە داھاتووی ھەرێم، چەندین دیداری ستراتیژ و بەرھەمداری ئەنجام دا.
ئەمجارە لە ئیمارات بە سەردانێک لە تەوقیتی ھاتنە ژوورەوەی زیاتری خەلیج بۆ وەبەرھێنان لە عێراق، لەگەڵ دیدگای ئەمریکا بۆ عێراقی نوێ و ھاتنی وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ ھەرێم، لەگەڵ دۆخی نالەباری ناوچەکە لە ھەڕەشەو مەترسییەکانی لێکەوتەی جەنگی ئۆکراین، پێشھاتە ئیقلیمییەکان، سەرۆک پێشوەختە بۆ داھاتوویەکی گەشی ھەرێم لە ھەموو جوگرافیایەکی نێوخۆیی و عێراقی و ئیقلیمی و دەولی ھەنگاو دەنێ و پێشوەختە مەترسییەکانی داھاتووی سەر ھەرێم دەبینێ و، نایھێڵێ.
ئیمارات دەوڵەتێکی کاریگەرە بۆ ھەرێمی کوردستان، کاتێک سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێم بوو، وەک ئەندازیارێک بەشێوەی ھەندەسی پردی ئابووری نێوان ھەرێم و ئیماراتی دروست کرد، لە ھاتنی دانەغاز کە لە کەرتی غازی سروشتی ھەرێم لە کۆرمۆر وەبەرھێنانی ھەیە و سەدان کۆمپانیای ئیماراتی کە لە ھەرێم کاردەکەن و نزیکەی ٣ ملیار دۆلار وەبەرھێنانیان ھەیە، ئەم پردی ئابووریەی گەیاندووە بە متمانەی باڵا.
لە ساڵی ٢٠٢١ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی ھەرێم جارێکی دیکە پێوەندی نێوان ئیمارات و ھەرێمی بەھێزتر کرد و ئەم سەردانە وای کرد کە ئیمارات زیاتر روو لە ھەرێم بکات.
سروشتی ھەندەسەی دیپلۆماسی سەرۆک وایە کە ھەرجارەو سەردانێکی دەبێتە دەسکەوتی بەھێزتری نێوان ھەرێم و ئەو دەوڵەتەی کە سەردانی فەرمی دەکات، بۆیە وەک ئاماژەی پێشوەختە ھەن کە ئەنجامی ئەم سەردانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات زۆر ستراتیژی و گرینگە لەم تەوقیتە کە پرسی غازی ھەرێم بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی و لە ئێستادا لەسەر مێزی عێراق خواستی رێککەوتن لەسەر پرۆژەیاسای نەوت و غاز ھەیە.
ئەم سەردانەی سەرۆک گرینگە بۆ:
-پارێزگاری لە پێوەندی بەھێزی نێوان ھەرێم و ئیمارات.
-فراوانکردنی وەبەرھێنان و متمانەی زیاتر و گەشانەوەی ھەرێم لە ئابووریدا.
-تێڕوانینی ھاوبەش بۆ پرسی رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و وزە.
-بەھەند وەرگرتنی پێشھاتەکانی ناوچەکەو پارێزگاری و بەردەوامی و داھاتووی گەشتر.
-سەقامگیری ھەرێم.
-برەودان بە ئاشتی و نەھێشتنی قەیران و کێشەکان لەو میکانیزمانەی بۆ عێراق و ھەرێم لە ناوچەکە وەک دەرفەتی نوێ سەیردەکرێن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق