ھۆشداری سەرۆک و خەڵك

ليست هناك تعليقات


تەنیا کوردی
-
کاتێک لە کۆڵانەکانی شار نزای کوژانەوەی رووناکیت بیست، ئەوا لە تاریکی بترسە!! ئەگەر تاریکی نەشھێ، لە دەروونی خەڵکدا کە تاریکی دروستبوو، گومان لە داھاتوو دەکرێ....چینییەکان دەڵێن، "ئەگەر ماڵەکە تاریکە نەفرەت لە تاریکی مەکەن، مۆمێک داگیرسێنن".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لەماوەی سێ ساڵی رابردوو، بۆسەرجەم ھێزە سیاسییەکان دیووە ڕوناکییەکەی ئەم ھەرێمە بۆ ژوورە تاریکەکان دەبات و دەڵێ رێککەون، ھەڵبژاردن بکەن، ئەم ئەزموونە بپارێزن، بەڵام ھەرجارەو کە دەرفەتێک بۆ رێککەوتن دروستدەبێ، ھەندێ ھێزی سیاسیی نایانەوێ رێککەون و ھەندێ لایەن، لاشیان ئاساییە کە تاریکی باڵ بەسەر رووناکی ئەم ئەزموونە بکێشێ.

کێیە دەیەوێ لە ترس وەبەرھێنان بکات و، لە رێککەوتن دوورکەوێتەوە، ئایا رای گشتی خەڵکی لەگەلە؟ ئایا کێیە لەم ھێزە سیاسییانە کە دەترسن لە:

-ئازادی.
-داھاتوو.
-ھەڵبژاردن.
-دیموکراسی.

کێ دەیەوێ ئەم ئەزموونە بکوژێتەوە؟ کێیشە دەیەوێ بەرپرسیارێتی قۆناغەکە ھەڵگرێ؟

تا ئێرە خەڵک بە لەتێک نان و خوێن بۆ پارێزگاری ئەم ئەزموونە ھاتوون، چ خاوەن دڵێکی بەویژدان لەگەڵ تێکچوونە؟

ئەم خەڵکەی خەمخۆری قەوارەی ھەرێمە، دڵسۆزی پێشمەرگەن، ئاڵاو خاکی خۆیان خۆشدەوێی، گوناحباری مێژوو و بەیانی نین.

دەبێ تیبگەین....

-نە سیاسەت بە توڕەیی دەچێتە سەر، نە داھاتوو بە رق دروست دەبێت، کاتێک بەناخ و فکرێکی رووناکەوە تاریکی لە دەرونمان دەکوژین، ئەوکاتە دەتوانین بڵێین بۆ داھاتوویەکی رووناک ئامادەین، ئەوکاتە ترس دەڕوات، کاتێک متمانە بەیەک دەکەین و بەیەکەوە ئەم ئەزموونە دەپارێزین.

دەبێ ھێزە سیاسییەکان لە ھۆشداری سەرۆک و خەڵک تێبگەن، کە یان دەبێ ئەم ئەزموونە پێشخەین، یان بۆ داھاتوو دەبێ بۆ کۆمەڵێک قەیرانی چاوەڕوان کراو ئامادەبین.

گەر بەیەکەوە نەبین، لە بەغدا بین، یان لە دەرەوە، ناتوانین بەھێزەوە بۆ داھاتوو سەرکەوین.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif