کەپسولە 'مەترسیدارەکەی' ئوسترالیا دۆزرایەوە

ليست هناك تعليقات


ئەگەر پێشتر لەلات قورس بووە دەرزییەک لەنێو کادانێکدا بدۆزیتەوە، ئەوا ئوسترالیا ئەو کارەی کرد و چی دیکە لەلات ئەستەم نەبێت. دوای گەڕان و پشکنین بۆ ماوەی چەند رۆژێک، کەپسولە تیشکدەرەکە دۆزرایەوە کە تاوەکو نزیکەی 300 ساڵی دیکە کاریگەریی لەسەر تەندروستیی هەر کەسێک دروست دەکرد ئەگەر نزیکی بکەوتبایەوە.

رۆژی چوارشەممە، 1-2-2023، ستێفن داوسن، وەزیری خزمەتگوزارییە لەناکاوەکانی ئوسترالیا رایگەیاند، "ئەوە ئەنجامێکی باشە و... ئێستا خەڵکی رۆژئاوای ئوسترالیا دەتوانن بێخەمتر بخەون."

قەبارەی ئەو کەپسولە هەر بە ئەندازەی دراوێکی ئاسنین یان نینۆکی مرۆڤێک دەبێت و لە بارهەڵگری کۆمپانیایەکی ئاسن و دروستکردنی مین لەسەر رێگەیەکی خێرا لە گەورەترین ویلایەتی ئوسترالیا کە درێژایی 1400 کیلۆمەترە، کەوتبوو.

کۆمپانیاکە ناوی ریۆ تینتۆیە و دووەم گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئاسن و دروستکردنی مینە کە لە ساڵی 1837ـەوە دامەزراوە. رۆژی رابردوو کۆمپانیاکە داوای لێبووردنی لە خەڵک کرد و رایگەیاند، "داوای لێبووردن دەکەین و ئێمە دەزانین ئەم پرسە جیدییە و خەممانە."


وێنەی کەپسولەکە


مەترسیداریی کەپسولەکە بەهۆی ئەو ماددەیەی ناویەتی کە پێی دەگوترێت Caesium-137، دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا باوەڕیان وایە لەنێو ئەو کەپسولەدا ئەوەندە لەو مادەیە هەیە کە خەڵکی تووشی نەخۆشیی سووتانی پێست و شێرپەنجەی کوشندە بکات بەتایبەتی بۆ ئەوانەی کە بۆ ماوەیەک بەبێ ئاگایی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەپسولەکە هەبێت.

کۆمپانیای WA کە ئامێری تایبەت بە پاراستنی خەڵک لە تیشکدانەوە دروست دەکات دەڵێت: کاریگەریی ئەو ماددەیەی نێو کەپسولەکە بەجۆرێکە، ئەگەر بە دووریی یەک مەتر لە نزیکی کەپسولەکە بیت بۆ ماوەی یەک کاژێر، وەک ئەوەیە 17 جار تیشکی X بۆ سینگت بگریت.

کەپسولەکە لەسەر لێواری شەقامێک لە شارۆچکەی نیومان دۆزراوەتەوە.

نەخۆشییەکی جیدی کە بەهۆی بەرکەوتن یان نزیکبوون لە کەپسولەکە تووشی خەڵک دەبێت، نەخۆشیی تیشکاوەرییە و ئەم کاریگەرییانەی لەسەر کەسی تووشبوو دەبێت کە لە چەند کاژێرێکەوە بۆ ماوەی چەند مانگێکیش دەکرێت بەردەوام بێت:

- نەمانی ئارەزووی خواردن، بێهێزی و تا

- هێڵنج و رشانەوە و سکچوون

- گەشکە و بێهۆشبوون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif