وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر ئەم فڕۆکەیە دوودڵن

ليست هناك تعليقات



فڕۆکەکانی رووسیا ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکراینا دەکەنە ئامانج و وڵاتەکە دەڵێت، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا پێشڕەویی بەرچاویان لە هەرێمی دۆنێتسک کردووە. بۆ راگرتنی ئەو پێشڕەوییانەش، وڵاتانی رۆژئاوا دەستیانکردووە بە پێدانی چەکی قورس بە ئۆکراینا.

سەرەتا بە تانکی پێشکەوتوو؛ ئێستا باس لە فڕۆکەی ئێف 16 دەکرێت؛ بەڵام لەسەر ئەو پرسە کۆک نین. رۆژنامەڤانان لەو بارەیەوە پرسیار لە سەرۆکی ئەمریکا دەکەن، ئەویش "بە نەخێر" وەڵامیان دەداتەوە

وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر پێدانی فرۆکەی ئێف16 بە ئۆکراینا رای جیاوازیان هەیە؛ مارک رووتە، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا دەڵێت:
"هیچ قسەیەک لەسەر پێدانی فڕۆکەی ئێف16 بە ئۆکراینا نەکراوە، داواش نەکراوە. ئەوە قەدەخە نییە، بەڵام ئەوە هەنگاوێکی گەورە دەبێت. ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان لە گفتوگۆداین لەسەر ئەوەی چی بکەین."

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساش ئاماژە بەوە دەکات، "پێدانی ئەو جۆرە فڕۆکەیە پەیوەستە بە داواکارییەکەوە و هیچ داواکارییەکی فەرمی نەکراوە و هەر داواکارییەکیش هەبێت ئێمە بیری لێدەکەینەوە و ئەگەر پێمان گونجاو بوو دەکرێ هەنگاوی داهاتوو بنێین. دووەم مەرج ئەوەیە دەبێ دڵنیا بین کە ئەو هاوکارییە نەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخەکە."

فڕۆکەی ئێف16، فڕۆکەیەکی ئەمریکییە و لەساڵی 1974 دروستکراوە و ئێستا لەلایەن 25 وڵاتەوە بەکاردەهێنرێت. تاوەکو ئێستا 4 هەزار و 604 دانەی لێ دروستکراوە و 28 جۆری هەیە و نرخی هەر یەکەیان لە 12 ملیۆنەوە دەستپێدەکات تاوەکو 35 ملیۆن دۆلار. نرخەکەش پەیوەستە بە تایبەتمەندی فڕۆکەکەوە. کێشی فڕۆکەکە 9 تۆن 702 کیلۆیە و خێراییەکەشی دوو هەزار و 160 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.

ئۆکراینییەکانیش دەڵێن چاویان لە رۆژئاوایە بۆ پێدانی فڕۆکەی پێشکەوتوو؛ ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، "نامەوێت باسی پێدانی چەک بکەم، بەڵام دەبێ پرەنسیپیک هەبێت کە دووژمنکاریی رووسیا رابگرێت. چاومان لە بڕیاری داهاتووتانە کە مێژوویی بێت و ئێف16 و مووشەکی درێژمەودامان بۆ دابین بکەن و ئەو بڕیارەش لە دەست ئێوەدایە."

هەوڵەکان بۆ دابینکردنی فڕۆکەی ئێف16 بۆ ئۆکراینا لەکاتێکدایە هەفتەی رابردوو، ئەمریکا رەزامەندی لەسەر ناردنی 31 تانکی ئابرامزی دا و ئەڵمانیاش 14 تانکی لیپۆپارد دووی بۆ ئۆکراینییەکان تەرخانکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif