مێسی پێش رۆناڵدۆ کەوت

ليست هناك تعليقات



لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، رێکۆردێکی نوێی شکاند و دەستکەوتێکی مێژوویی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی پۆرتوگالی بەناوی خۆی کرد، و بووە باشترین گۆڵکار لە مێژووی 5 خولە گەورەکەی ئەوروپادا.

لیۆنێل مێسی سەرکردایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی کرد بۆ بردنەوە لە یانەی مۆنپێلی بە ئەنجامی 3-1 لە گەڕی 21ـی خولی فەرەنسادا، کە لیۆنێل مێسی گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد.

ئەستێرەی پاریس سانجێرمان، دوای تۆمارکردنی ئەو گۆڵە لە خولەکی 72 بەرامبەر مۆنپێلێ، لە لیگ وەندا، بووە خاوەنی ریکۆردێکی نوێ، کە ئێستا ئەو زۆرترین گۆڵی لە مێژووی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا تۆمارکردووە.

مێسی بە تۆمارکردنی ئەم گۆڵە ژمارەی گۆڵەکانی لە خولەکاندا گەیاندە 697 گۆڵ و پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ کەوت، کە ئەو خاوەنی 696 گۆڵە، ئەمە لە کاتێکدایە کە مێسی 84 یاری کەمتر لە کریستیانۆی کردووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، گۆڵەکانی لە 5 خولە گەورەکەدا بۆ یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤێنتوسی ئیتاڵی کردووە، لە کاتێکدا لیۆنێل مێسی گۆڵەکانی بۆ یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تۆمارکردووە.

لیۆنێل مێسی، بێجگە لەوەی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بەدەستهێناوە، لەم وەرزەدا لەگەڵ پاریس سانجێرمانیش ئاستێکی بەرزی پێشکێشکردووە و لە 23 یارییدا لەگەڵ یانەکەی پایتەخت بەشداریی راستەوخۆی لە 28 گۆڵدا کردووە، کە بریتین لە 14 گۆڵ و 14 ئاسیست.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif