لەکاتی بوومەلەرزەدا سەلامەتترین شوێنی شوقە کوێیە؟

ليست هناك تعليقات



هەرکاتێک بوومەلەرزە روودەدات، زۆرترینی ئەوانەی رووبەڕووی ترس و دڵەراوکێ دەبنەوە، ئەوانەن کە لە شوقەدا دەژین.

بەگوێرەی چەند توێژینەوەیەک، مانەوە لە نێو شوقەدا، پێچەوانەی بۆچوونەکان، رێگەیەکی سەلامەتە و باشترین شوێنیش کە تێیدا بمێنیتەوە تاوەکو بوومەلەرزەکە تەواو دەبێت، ئەوەیە لە ژێر مێزێک بمێنیتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی هیچ شتێک بەسەرتدا نەکەوێت.

لەنێو شوقە بمێنەرەوە

بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، مانەوە لەنێو شوقە، یەکێکە لە سەلامەتترین کارەکان لەکاتی روودانی بوومەلەرزە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو باڵەخانانەی ئێستا دروستدەکرێن، ئەگەرێکی زۆر کەم هەیە بڕوخێن.

توێژینەوەکان ئاماژە بە بوومەلەرزەکەی ساڵی 2011ـی ژاپۆن دەکەن کە بە گوڕی 9.1 پلە بە پێوەری رێکختەر ئەو وڵاتەی هەژاند و، بە یەکێک لە بوومەلەرزە گەورەکانی مێژوو هەژمار دەکرێت، بەڵام 90٪ـی ئەوانەی بوونە قوربانی، بەهۆی تسۆنامیی بوومەلەرزەکەوە بوو، نەک ئەوانەی لە شوقەدا دەژیان.

لە شوێنی خۆت جوڵە مەکە

ئەگەر لە شوقەدا دەژی و بوولەرزە روویدا، توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، دەبێت لە شوێنی خۆت جووڵە نەکەیت، بەڵام بە مەرجێک لە شوێنێکدا نەبیت شتێک بەسەرتدا بکەوێت. دەتوانیت سەرینەکەت بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی سەر و ملت، ئەگەریش لەنزیک پەنجەرە و شوشەیت، بە بەتانی جەستەت بپارێزە.

دوورکەوتنەوە لە چەند شوێنێکی نێو شوقە

هەروەکو هەموو شوێنێکی دیکە، لەکاتی روودانی بوومەلەرزە چەند شوێنێکی شوقە سەلامەت نین و پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە. ئەو شوێنانەی کە لەنێو شوقەدا پێویستە لێیان دوور بکەویتەوە بریتین لە:

- نزیک پەنجەرە
- نزیک کەوانتەری بەرز
- نزیک کەنتۆر
- نزیک رێڕەوی باریک
- نزیک دەرگا
- چێشتخانە

ئامادەکارییەکان بۆ خۆپاراستن لە پاشلەرزەی بەهێز لەنێو شوقە

- داگرتنی کەلوپەلە قورسەکان بۆ سەر زەوی
- بەستنەوەی کورسی و قەنەفەکان تاوەکو نەجووڵێن
- داخستنی دەرگای کەوانتەر و دۆڵابەکان
- دەستنیشانکردنی شوێنێکی گونجاوی نێو شوقە بۆ مانەوە تێیدا
- ئامادەکردنی پێداویستی فریاکەوتنی سەرەتایی بۆ ئەگەری برینداربوون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif