یەك ساڵ بەسەر فەرمانەکەیدا تێداپەڕێت و هیچ ئامادەسازیەك بۆ هەڵبژاردن نەکراوە

ليست هناك تعليقات

 


یەك ساڵ بەسەر واژۆکردنی فەرمانی هەرێمی بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا تێدەپەڕێت، کە لە فەرمانەکەدا  ڕۆژی ١/١٠/٢٠٢٣ دیاریکرا بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

بەڵام پاش ساڵێك لەو فەرمانە هیچ هەنگاوێك بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەنراوە و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن بەردەوام لە زیاد بووندان بە هۆی ناکۆکیەکانی نێوان یەکیەتی و پارتیەوە 

ناکۆکیەکانی یەکیەتی و پارتی ڕێگری سەرەکین لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەربۆیە تا ئێستا نە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کارا بوەتەوە و نە هیچ کۆبونەوەیەکی پەرلەمانیش سەبارەت بەپرسەکانی هەڵبژاردن و یاسایی هەڵبژاردن ئەنجامدراوە

لە ئێستادا نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی سیاسەتی پارتی دیموکراتی کوردستاندایە، هەر بۆیە کاریگەری لەسەر چارەسەربوونی گرفتەکانی نێوان یەکیەتی نیشتمانی کوردستان  و پارتی دیموکراتی کوردستان نیە و تا ئەو دوو هێزە سیاسیەش ڕێککەوتن لەسەر پرسەکان نەکەن هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت، ئەمەش وادەکات کە سەرۆکی هەرێم دەستەوەستانبێت بەرامبەر پرسەکانی هەڵبژاردن و ئەو فەرمانانەش سەبارەت بەو پرسە واژۆیان دەکات، چونکە هێزە سیاسیەکان وەك پێویست بەدەم فەرمان و بانگەوازەکانی سەرۆکی هەرێمەوە نەچوون

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif