عێراق مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ئاشكراده‌كات

ليست هناك تعليقات


 
سەرکردەیەکی سەر بەهاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگیی" هۆشداریداوە لەوەی، ئەگەربێت‌و بەنداوەکانی تورکیا بەهۆی بومەلەرزەوە هه‌ره‌س بهێنن، ئەوە عێراق زەرەرمەندترین لایەن دەبێت، بەوپێیەی ئەو بەنداوانە نزیکن لەناوچەکانی ڕودانی بومەلەرزەو زۆریش لەسنورەکانی عێراقەوە نزیکن.
جەمال حەسەن سەرکردەی ناو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەمەهەنگی لەلێدوانێکدا بەپێگەی "مەعلومە"ی وتوە، تورکیا لەپڕۆژەی گاپدا کە نزیکە لەسنورەکانی باکوری عێراق‌و خاوەنی نزیکەی 200 بەنداوە کە بەتێکڕایی نزیکەی 600 ملیار مەترس سێجا ئاویان کۆکردۆتەوە.

باسی لەوەشکردوە، ئەو بەنداوانە دەکەونە جوگرافیایەکی نزیک لەبومەلەرزە گەورەکانی ئەمدوایەی تورکیا.

حەسەن هەروەک دەڵێت:"لەهەر داڕمانێکی بەنداوەکانی تورکیا عێراق زۆرترین زەرەری بەردەکەوێت، لەبەرئەوە پێویستە عێراق لەگەڵ تورکیا بۆ گرتنەبەری ڕێکاری خۆپارێزیی دورخستنەوەی مەترسییەکان لەگەڵ لایەنی تورکی هەمەهەنگی بکات، بەتایبەت ئەگەربێت‌و هەر حاڵەتێکی کتوپر دروستبێت ئەو بڕە ئاوە زۆرەی ناو بەنداوەکان بۆ تسۆنامی دەگۆڕێت".

جەختیشیکردۆتەوە، دەبێت بەشێک لەو لێکۆڵینەوانە بەهەند وەربگیرێن کە ئاماژە بەوەدەکەن، عەمبارکردنی بڕێکی زۆر لەئاو لەناو بەنداوەکانی تورکیا ڕۆڵی هەبوە لەدروستکردنی بومەلەرزەکەی ئەمدواییە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif