چەند هەواڵێکی گرنگ لەبارەی ریال مەدریدەوە

ليست هناك تعليقات


یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بۆ بەشداریکردن لە رکابەرییەکانی جامی جیهانی یانەکان گەیشتە مەغریب.

ریال مەدرید درەنگانی شەوی رابردوو گەیشتە ریبات، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یاریی دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی مۆندیالی یانەکان کە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر یانەی ئەهلی میسری، پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا یارییدەکات.

لە لیستی یانەی ریال مەدریددا ناوی هەریەکە لە کەریم بنزیما، ئەستێرە و کاپتنی یانەکە، تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەکە، فێرلان مێندی و ئێدێر میلیتاو و ئێدین هازاردی تێدانییە و ئەم یاریزانانە یاوەری یانەکە ناکەن لە رکابەرییەکانی پاڵەوانێتییەکە.

هەرچەند کە رۆژنامەی مارکا دەڵێت " کۆرتوا رۆژی پێنجشەممە یان هەینی پەیوەندی بە تیپەکەوە دەکات، لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی ریال مەدرید بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە."

لەلایەکی دیکەوە داهاتووی کارلۆ ئەنچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەگەڵ یانەی شاهانە پرسیاری زۆری لەسەرە، چەند سەرچاوەیەک لە ئیسپانیا دەڵێن " ئەنچێلۆتی متمانەی لەلایەن ریال مەدریدەوە لەدەستداوە و ئەگەری هەیە راهێنەرەکە دووربخرێتەوە."

ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی دەڵێت " ئەنچیلۆتی دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لە جامی سوپەری ئیسپانیادا متمانەی لەدەستداوە، راهێنەرەکە لەبەردەم ئاڵنگارییەکی زەحمەتدایە و ئەگەر نازناوی جامی جیهانی یانەکان نەباتەوە، کارەکەی لەگەڵ یانەکە لە مەترسیدایە."

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەنچێلۆتی، داوای گواستنەوەی هێرشبەرێکی لە یانەی ریال مەدرید کردووە، بەڵام یانەکە داواکارییەکەی جێبەجێنەکردووە."

ریال مەدرید بە بارودۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، یانەکە لە ریزبەندی لالیگادا 8 خاڵ لە یانەی بارسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکەوە دوورە، ژمارەیەکی بەرچاوی یاریزانەکانی پێکانیان هەیە و بەشداری لە مۆندیالی یانەکاندا ناکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif