کازمی بە وەسڵی ساختەوە یەکەی نیشتەجێبوونی لە تورکیا کڕیوە

ليست هناك تعليقات


ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، مەزهەر محەمەد ساڵح، ئاشکرای کرد، بانکی ناوەندیی عێراق، لەسەردەمی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ساڵی ڕابردوو پارەی بۆ کڕینی زیاتر لە شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە تورکیا گواستووەتەوە، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەموو ئەم پارانە لە ڕێگەی وەسڵی ساختەوە نێردراوە.

مەزهەر محەمەد ساڵح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی "عێراق لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی شەش هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی لە تورکیا لە ڕێگەی وەسڵی ساختە و بەبێ هیچ چاودێرییەکی بانکی ناوەندی عێراق کڕیوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆی نێوان بانکی ناوەندی و یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا ئەنجامی ئەرێنی هەبوو، عێراقیش ڕێوشوێنی شەفافی گرتووەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی دۆلار.

ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی لە درێژەی قسەکانیدا، وتی "عێراق یەدەگی نەختینی هەیە بە بەهای 115 ملیار دۆلار، هەروەها دیناری عێراقی بەهێزە، بە بەڵگەی ئەوەی فرۆشی بانکی ناوەندی زۆرە"، ئاماژەی بەوەدا کە "ئەو وەرەقە سپییەی کازمی پەسەندی کرد، لاواز بوو، دەستکەوتی پێویستیان بەدەست نەهێنا”.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif