سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی خۆی بۆ کۆنگرە ئامادەدەکات

ليست هناك تعليقات


 سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی نیشتمانی سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی حیزبەکەیە و دەیەوێت قۆناگێکی نوێی کاری سیاسی دەستپێبکەن 

بە پێی زانیاریەکان سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی لە ئێستادا سەرقاڵی داڕشتنەوەی سیاسەتی هاوپەیمانی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانن لە شاروو شارۆچکە جیاوازەکان و خۆیان بۆ بەستنی کۆنگرە ئامادە دەکەن، ئەم هەنگاوە نێوخۆییە هاوکاتە لەگەڵ هەوڵە سیاسیەکانیان بۆ ئاشناکردنی هێزە سیاسیەکان بە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی حیزبەکەیان

سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی لە  بەرواری ١٢/١٢/٢٠٢٢ لە کۆبونەوەی بەشێك لە سەرکردەکانی هەرسێ ئەنجومەنی سیاسی و جێبەجێکردن و گشتی کۆبونەوە و ژمارەیەك بڕیاریان دەرکرد و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند: لە پێناو بەلاڕێدا نەچوونی حیزبەکەیاندا ئەنجومەنێکیان پێکهێناوە بەناوی(سەرکردایەتی کاتی هاوپەیمانی)و تا بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەیان کە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەبەسترێت سەرپەرشتی سیاسەت و ئۆرگانەکانی حیزب دەکات، لە دیارترین بڕیارەکانی ئەو ئەنجومەنە کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرایانکرد،( بە پێی پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە سەرۆکی حیزبەکەیان لە کار خستوە وهاوکات بەزۆرینەی دەنگ مافی هاودیدبونیان لێوەرگرتۆتەوە) لە بەرامبەردا سەرۆکی حیزبەکە بڕیارەکانی ڕەدکردەوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif