مێسی و 200 ملیۆن یۆرۆ

ليست هناك تعليقات



بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دڵنیان لەوەی یانەی بارسێلۆنا لە رووی ئابوورییەوە ناتوانێت لیۆنێل مێسی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی، بۆیە هیوایان بەوە هەیە لیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی نوێبکاتەوە.

یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە بووەتەوە بۆ بەدیهێنانی خواستی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، لە وەرزی داهاتوودا بۆ کامپ نو.

ماوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێشنیازەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ مانەوە لە پارکی شازادەکان قبوڵ نەکردووە.

بەگوێرەی تۆڕی لی سپۆرت 10ـی فەرەنسی، یانەی بارسێلۆنا ئامانجی ئەم وەرزەی بریتییە لە کەمکردنەوەی بنمیچی مووچەی یاریزانەکانی بە بڕی 200 ملیۆن یۆرۆ.

میدیاکانی فەرەنسا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەم ئاستەنگە، بەرپرسانی یانەکەی پایتەختی فەرەنسا دڵنیا دەکاتەوە کە بارسا لە رووی ئابوورییەوە ناتوانێت مێسی بگەڕێنێتەوە ریزەکانی.

ئەو سەرچاوانە روونیشیدەکەنەوە "تەنانەت ئەگەر لیۆ رازیش بێت بە کەمکردنەوەی مووچە گەورەکەی، ئەوا هێشتا یەکێک دەبێت لە گەورەترین مووچەکانی نێو کامپ نو، ئەمەش ستراتیژی بارسا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای مووچە تێکدەدات".

بەم دواییە میدیاکان باس لەوە دەکەن کە ئەگەری هەیە لیۆنێل مێسی جارێکی دیکە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بکاتەوە، دوای ئەوەی دانوستاندنەکانی نوێکردنەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان نەگەیشتنە ئەنجام، ئەگەرچی باوکی دووپاتیکردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە نەکردووە.

 

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif