فارس نەورۆڵی
-
ئەو سەرکردانەی ئامانجی گەورە و بیرکردنەوەی ستراتیجییان هەیە پەیوەندیەکانی لەتەک خاوەن ئەقڵەکان و بیرمەندان و فەیلەسوفەکاندا پەیوەندییەکی توندوتۆڵی دراوسێیەتی هەیە لەتەکیاندا، واتە وەک دوو دراوسێ هاوکاری یەک دەکەن بێ ئەوەی سنوری یەکتر بشکێنن پەیوەندی دەسەڵات و مەعریفە بنەمایە بۆ وڵاتێکی بەهێز، بۆیە پێویستە دەسەڵات و مەعریفە پەیوەندییەکی دروست لە نێوانیاندا هەبێت بێ ئەوەی هیچ کامیان یەکتر بسڕنەوە. لە وڵاتانی پێشکەوتودا ئەم پەیوەندییە دروست کار دەکات.
ئەلیکسەندەر دوگین فەیلەسوفی ڕوسی بیرۆکە و تیورییەکانی بۆتە نەخشە ڕێگای سەرۆکی ڕوسیا(پۆتین )، جوڵەکانی ڕوسیا پشتبەستووە بە بیرۆکەکانی دۆگین، هەتا ئەو ڕادەیەی پەیوەندییەکانی دۆگینی فەیلەسوف لەتەک پۆتین تەواوکاری یەکن، هەردووکیان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش گەڕانەوەی هەیمەنە و هەیبەت بۆ ڕوسیا لە جیهاندا و ڕێگری لە ئەمریکا، هەر بۆیە دۆگین بە ئەقڵی پۆتین دادەنرێت.
دوگین لە ساڵی ١٩٦٢ لە مۆسکۆ لە دایکبووە، باوکی جەنەراڵی هەواڵگری سەربازی دەستەی ئەرکانی گشتی ڕوسیا بووە. دۆگین لە ئینتیونی مۆسکۆ بۆ فڕۆکەوانی خوێندویەتی لەبەر هۆکاری سیاسی پەیمانگای تەواو نەکرد، دواتر لە بەشی بەڵگەنامەکانی (کەی بی جی ) دادەمەزرێت لێرەوە دەرفەتێکی بۆ هاتە پێش، کە بتوانێ دەستی بە زانیاری گرنگ بگات لەسەر فاشیزم و ئۆراسیا گەرای و ئەدیان لە بواری خوێندن و زانستدا دکتۆرای لە فەلسەفە و زانستە سیاسیەکاندا بەدەسهێناوە، لە دەیەی هەشتاکاندا لە ئۆپۆزسیۆنی ڕوسیا بەشداربوو، لە ساڵی ١٩٨٨ لە حزبی (پامیاد، یادەوەری) بەشداربوو، لە ساڵی ١٩٨٨ بەشدار دەبێ لە ناڕەزایەتیەکانی دژی بۆریس یەڵسن، لە ساڵی ١٩٩٨ واز لە حزب دەهێنێ و دەبێتە ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی دۆما و سەرۆکی سەنتەری ئەزموونی جیوسیاسی و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی )، لە هەمانکاتدا لە دەستەی ئەرکانی گشتی ڕوسیا وانە دەڵێتەوە لەسەر جیۆسیاسی پاش ئەوەی (ڤلادیمیر پۆتین ) دەسەڵات دەگرێتە دەست قۆناغێکی نوێ لە چالاکی سیاسی دۆگین دەستپێدەکات، لە بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ڕادیکاڵەوە دەچێتە بەرەی دەسەڵات، چونکە دەیزانی نووسین و تیۆرییەکانی پۆتین دەیکاتە کردار، کە ئەوە خەونی هاوبەشی (پۆتین و دۆگین )ە.
لە ساڵی ٢٠٠١ حزبی ئۆراسیا و دواتر بزوتنەوەی ئۆراسیا بە هاوکاری پۆتین دروستدەکات. ئامانجی ئەم بزوتنەوە بریتیبوو لە دروستکردنی ئیمپراتۆرییەتی ڕوسیا، کە هەموو ئەوروپا و ئاسیا بگرێتەوە جگە لە یابان و ئینگلتەرا، دۆگین خاوەنی چوار کتێبی زۆر گرنگە کە بوونەتە بنەما بۆ ستراتیجییەتی ڕوسیا ئەوانیش بریتین لە :
١- بنەماکانی جیۆپۆلۆتیکا ئایندەی جیۆپۆلۆتیکای ڕوسیا
٢- چوارەم تیوری سیاسی دەربازبوون لە ئۆراسیای خۆرئاوایی، دوگین هەستاوە بە هۆشیارکردنەوەی بیری ئاسیایی، تیورییەی چوارەم لە دوای شکستی کۆمۆنیزمی سۆڤییەتی و لیبراڵی و فاشیزم تیورییەی چوارەمی بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشیاییە مێژووییە وەک جەمسەرێک بەرامبەر ئەمریکا، پوختەی تیورییەی چوارەم ئەوەیە، کە ڕەخنە ئاراستەی لیبرالی و نیولیبرالییە. دوغین پێیوایە هەموو کۆمەڵەو ڕێکخراوە سیاسییەکان بەرەنجامی سێ ئایدیۆلۆجیان (دیموکراتی لیبراڵی و مارکسیزم و فاشیزمە)، بەڵام کۆمۆنیزم و فاشیزم شکستیان خواردووە ئەوەی ماوەتەوە لیبراڵییەتە ئەویش کار لەسەر ئایدیۆلۆجیا ناکات، کەسی ئاسایی لێرەدا دەرک بەوە ناکات ئایدیۆلۆژیاکاری چییە بەرەو کوێ دەڕوات و دەرەنجامەکەی چییە، دۆغین مەترسی لیبراڵی لە قۆرخکاری لە گوتاری سیاسیدا دەبینێت و پێیوایە لیبراڵیەت ڕۆشنبیری گەلان بێ جیاوازی وێران دەکات.
ئەلتەرناتیف بەلای دۆغینەوە دانانی تیورییەکی سیاسییە، کە تێیدا هەموو شارستانییەتەکان لەناو چوار شارستانییەتدا خۆیان ببیننەوە بە قوڵی لەسەر ئەم مەسەلەیە وەستاوە.
٣- شارستانییەتی زەمینی بەرامبەر شارستانیەتی دەریای ئەتڵەنتی
٤- جوغرافیای سیاسی پۆست مۆدێرنێتە.
دۆگین هەرسێ ئایدیۆلۆژیای لیبراڵی سەرمایەداری و ئایدیۆلۆژیای کۆمۆنستی بە هەرسێ ئاراستەوە ڕەد دەکاتەوە. (چەپی نوێ، چەپی پێشکەوتوو، سۆشیالیزمی نەتەوەی ) هەروەها ئایدیۆلۆژیای فاشیزم کە نازیزمە لە هەڵوێستە ستراتیجییەکانی دۆگین دا پێیوایە پەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ ) ڕکابەری سەرسەختی پرۆژەی ئۆراسیایە. بۆیە لە کتێبی تیوری چوارەم باس لە پرۆژەی یەکێتی ئۆراسیا و دروستکردنی ئتمپراتۆریەتی ڕوس دەکات، کە بتوانێ ڕوبەڕوی ئەمریکاو هاوپەیمانە ستراتییجییەکانی ببێتەوە.
پرۆژەی یەکێتی ئۆراسیا بۆ ئەوەیە هەتا بتوانێ کاریگەری لەسەر ناوچەکانی پێشووی یەکێتی سۆڤییەت هەبێت و خاکەکەی لەتەک بلۆکی ئۆراسیایی و ئەوروپای خۆرهەڵات و ناوچەکانی ئاینزای ئەرسەدۆکسی لە بەلقان هەتا کەنارەکانی زەریای هندی، ئەم بیرۆکەیەی دۆگین لەلایەن پۆتنەوە خوازراوە، بۆیە لەسەر بنەمای ئەم تیورییانەی دۆگین ڕوسیا ڕوبەڕوی ئەمریکا بوەتەوە سیاسیەکانی ڕوسیاش قسە لەسەر ئەوە دەکەن جیهان لە بەردەم جەنگێکی دیکەی سارددایە لە فۆرمێکی دیکەدا، دەرەنجامی ئەم جەنگەش هێزی ئەقڵی و سیاسی و ئابوری دبلۆماسی هەر یەک لەم دوو بەرەیە دیاریدەکات. لێرەدا سیاسیەکان دەگەڕێنەوە بۆ بیرکردنەوەی ئەقڵە گەورەکانی خۆیان بۆ توێژەرە گەورەکان و فەیلەسوفەکانیان گەڕانەوەی پۆتین بۆ تیورییەکانی دۆگین ڕاستی ئەو بۆچوونە دەخاتە ڕوو. ئەم کتێبانەی دۆگین پێویستە بکرێنە کوردی، بەڵام لە زمانەکەی خۆیانەوە نەک لە زمانی دیکەوە.
داواکارم دەزگاکانی چاپەمەنی کاری لەسەر بکەن.
سەرچاوەکان:.
١. الکسندردوغین ، الخلاص من الغرب الا وراسیە، الحضارات الارضییە مقابل الحضارات البحرییە وەلاطلسییە.
٢. سایتەکان .
دۆغین
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق