ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی و برێت مه‌كگۆرك راگه‌یه‌ندرا
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عێراقیان تاووتوێ كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك، نێرده‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و وه‌فدێكی باڵای هاوڕێی كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌كه‌ی، "له دیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم و عیراق تاوتوێكران و جه‌خت له یه‌كخستنی هه‌وڵه نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه له‌پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا".
ئاماژه به‌وه‌ش درا كه "له درێژه‌ی دیداره‌كه‌دا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كرا".
رۆژی دووشه‌ممه 16ی كانوونی دووه‌می 2023، برێت مه‌كگۆرك، رێكخەری كۆشكی سپی بۆ كاروباری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبوه‌وه.
هاوكات هه‌ر رۆژی دووشه‌ممه له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه و بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، ئامۆس هۆكستاین، نێرده‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بۆ ژێرخانی جیهانی و ئاسایشی وزه؛ لەگەڵ ئالینا رۆمەناوسكی، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده بوون.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق